وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌شارى هه‌ولێر دوو نۆرینگه‌ داده‌خرێت كه‌ به‌شێوه‌ى نایاسایى پیشه‌ى پزیشكیان ئه‌نجامده‌دا

دوا به‌دواى ئاگادارى كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌داوداچوونى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوو نۆرینگه‌ى پزیشكیان له‌شارى هه‌ولێر داخست كه‌ به‌هۆى نه‌بونى موڵه‌تى ته‌ندروستى و


له‌شارى هه‌ولێر دوو نۆرینگه‌ داده‌خرێت كه‌ به‌شێوه‌ى نایاسایى پیشه‌ى پزیشكیان ئه‌نجامده‌دا
دوا به‌دواى ئاگادارى كردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌داوداچوونى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دوو نۆرینگه‌ى پزیشكیان له‌شارى هه‌ولێر داخست كه‌ به‌هۆى نه‌بونى موڵه‌تى ته‌ندروستى و مه‌رجى یاسایى كاریان ده‌كرد،
بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێواره‌ى دوێنى 22-10-2012له‌به‌داوداچونێكی مه‌یدانیدا سه‌رپه‌رشتیارانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پشكنین و به‌داوداچوونى وه‌زاره‌ت دوو نۆرینگه‌یان له‌شارى هه‌ولێر داخستن كه‌ماوه‌یه‌كه‌ پیشه‌ى پزیشكى تیایدا ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌تى پزیشكى و مه‌رجه‌كانى كاركردن هه‌بێت،
له‌و پێناوه‌ش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه‌سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه‌ نه‌كه‌ن كه‌ تابلۆ و مۆڵه‌تى پزیشكیان نیه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى كارى پزیشكى ئه‌نجامده‌ده‌ن و نه‌خۆش چاره‌سه‌رده‌كه‌ن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت