وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،رۆژی په‌رستاران بیرۆز ده‌كات
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،رۆژی په‌رستاران بیرۆز ده‌كات
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی رۆژی جیهانی په‌رستاران ، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌رستارانی عێراق به‌گشتی و په‌رستارانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كات .هیوادارین ئه‌و ڕۆژه هانده‌ری زیاتر بێت له پێشخستنی پیشه‌ی په‌رستاری له هه‌رێمی كوردستان و به‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتی باشتر بۆ په‌رستاران .
په‌رستاران ئه‌و كه‌رته گرنگ و كاریگه‌ر و هه‌ڵسوڕێنه‌ره‌ى پرۆسه‌ى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستین ،كه به‌بێ هه‌وڵ و هاوكارى و شه‌ونخونى ئه‌وان ناكرێت سیسته‌مى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌وێت و په‌ره‌ی پێبدرێت.
په‌رستارانى كوردستان جگه له‌رۆڵى كاریگه‌ریان له‌ناو دام‌و ده‌زگا ته‌ندروستى یه‌كان ، هاوشانى پزیشكان رۆڵى
به‌رچاو و جوامێرانه‌ى خۆیان هه‌بووه له قوناغه سه‌خته‌كان و زنجیره شۆرشه‌كانى گه‌له‌كه‌مان .
به‌م بۆنه‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت ده‌كاته‌وه له پاڵپشتی و هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی خۆی بۆ باشتركردنی باری گوزه‌رانی په‌رستاران و فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی زیاتر بۆ په‌رستارانی كوردستان بۆ به‌رده‌وامی دان به خوێندنی باڵا و پێشخستنی تواناكانیان .
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
12 / 5 /2012