وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئامێرێكى پێشكه‌وتوبۆ چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ هێندرایه‌ هه‌رێم

ئه‌مرۆپێنج شه‌مه‌ 7-2-2013 له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوانى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و دكتو رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ز ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانى حكومى و حزبى چه‌‌ند ئامێرێكی‌ نوێ ‌ بۆچاره‌‌سه‌‌ كردنی‌ نه‌‌خۆشی‌ شیرپه‌‌نجه‌‌


ئامێرێكى پێشكه‌وتوبۆ چاره‌سه‌ركردنى شێرپه‌نجه‌ هێندرایه‌ هه‌رێم
ئه‌مرۆپێنج شه‌مه‌ 7-2-2013  له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بوانى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و دكتو رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ز ژماره‌یه‌ك له‌ لێپرسراوانى حكومى و حزبى چه‌‌ند ئامێرێكی‌ نوێ ‌ بۆچاره‌‌سه‌‌ كردنی‌ نه‌‌خۆشی‌ شیرپه‌‌نجه‌‌ هێنرابوون راگه‌‌یه‌‌ندرایه‌‌ بۆسه‌‌نته‌‌ری سلێمانی بۆ چاره‌‌سه‌‌ركردنی نه‌‌خۆشی شێرپه‌‌نجه‌‌ به‌‌ تیشك.له‌لێدوانێكیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن د. رێكه‌‌وت حمه‌ ‌ره‌‌شید، وه‌‌زیری‌ ته‌‌ندروستی‌ حكومه‌‌تی‌ هه‌‌رێمی‌ كوردستان: هێنانی‌ ئه‌‌م ئامێرانه‌‌ له‌‌پێناو خزمه‌‌ت كردنه‌‌ به‌‌خه‌‌ڵكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌‌وروبه‌‌ری، بۆ ئه‌‌وه‌‌ی‌ بتوانرێت له‌‌ناوخۆی‌ وڵاتدا چاره‌‌سه‌‌ری‌ نه‌‌خۆشییه‌‌كان بكرێت و هه‌‌م بۆ حكومه‌‌ت و هه‌‌م بۆ هاوڵاتی‌ سودیكی‌ زۆری‌ هه‌‌یه‌‌. راشى گه‌یاند هه‌وڵه‌كانى خۆمان خستۆته‌ گه‌ر بۆئه‌وه‌ى زیاتر بوارى ته‌ندروستى پێش بخرێت و هاوڵاتیان له‌رێگه‌ى ئامێره‌ پێشكه‌وتوه‌كان چاره‌سه‌رى پزیشكى وه‌ربگرن، له‌به‌شێكى ترى كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر چۆنیه‌تى به‌كارهێنان و رێگاكانى چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى شێرپه‌نجه‌ كه‌ ئامێره‌كان چاره‌‌سه‌‌ری‌ نه‌‌خۆشی‌ شێرپه‌‌نجه‌‌ به‌‌تیشك به‌‌كارهێنانی‌ شه‌‌پۆلی‌ وزه‌‌ به‌‌رزه‌‌ بۆ له‌‌ناو بردنی‌ خانه‌‌ی‌ شێرپه‌‌نجه‌‌و وه‌‌ستان و گه‌‌شه‌‌و بڵاونه‌‌بوونه‌‌وه‌‌ی‌ ئه‌‌و نه‌‌خۆشیه‌‌ و به‌‌دوو جۆر چاره‌‌سه‌‌ر ده‌‌كرێت، شێوه‌‌ی‌ یه‌‌كه‌‌م چاره‌‌سه‌‌ری‌ ده‌‌ره‌‌كییه‌‌، ئه‌‌ویش به‌‌ به‌‌كاره‌ێنی‌ ئامێری‌ (لیناك)، شێوه‌‌ی‌ دووه‌‌م چاره‌‌سه‌‌ری‌ ناوه‌‌كییه‌‌ به‌‌چاندنی‌ سه‌‌رچاوه‌‌ی‌ تیشك دار له‌‌ نێو مه‌‌مكی‌ نه‌‌خۆشه‌‌كه‌‌دا، پاشان ئاماده‌بوان یه‌كه‌یه‌كه‌ سه‌نته‌ره‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و ئاشنایى ئامێر و به‌شه‌ جیاجیاكانى بون.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت