وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ئه‌گه‌ر پێویست بكات برینداره‌كان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وولات ده‌كه‌ین

وه‌زیرى ته‌ندروستى: داواكارین ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ى به‌هه‌ر هۆیه‌ له‌ده‌وام نین په‌یوه‌ندى به‌ده‌وامى خۆیان بكه‌ن


د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ئه‌گه‌ر پێویست بكات برینداره‌كان ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وولات ده‌كه‌ین

وه‌زیرى ته‌ندروستى: داواكارین ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ى به‌هه‌ر هۆیه‌ له‌ده‌وام نین په‌یوه‌ندى به‌ده‌وامى خۆیان بكه‌ن

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌بارى ته‌ندروستیان پرسینى ره‌وشى ته‌ندروستى شارى هه‌ولێر وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر برینداره‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیمرجینسى و فریاكه‌وتنى رۆژئاواى شارى هه‌ولێرى به‌سه‌ركرده‌وه‌.

له‌وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌هه‌واڵى ته‌ندروستى برینداره‌كانى پرسى و ستایشى ستافى ته‌ندروستى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ى كرد،

له‌وبه‌سه‌ركردنه‌وه‌یدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید به‌لێنى ته‌واوى به‌برینداران و كه‌س و كاریاندا به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆده‌كرێت و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وولات ده‌كرێن.

وتیشى له‌ئیستادا ته‌واوى چاره‌سه‌رى پزیشكى دابین كراوه‌ و ده‌رمان و پێداویستى پزیشكی پێویستیش هه‌یه‌، راشى گه‌یاند تیمى پزیشكى فریاكه‌وتنى تایبه‌ت شانبه‌شانى پێشمه‌رگه‌ له‌به‌ره‌كانى جه‌نگدان.

له‌به‌شێكى ترى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌ته‌واوى ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌كرد كه‌له‌ئیستادا به‌هه‌ر هۆیه‌ك له‌ده‌وام نین په‌یوه‌ندى به‌ده‌وامه‌كانیان بكه‌ن.

وه‌زیرى ته‌ندروستى ستایشى  ته‌واوى به‌رێوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى و ستافى ده‌زگاته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت  هاوڵاتیان بونه‌ و رۆڵى خۆیان گیراوه‌.