وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: لێژنه‌یه‌كى باڵاى بۆ پێشگیرى و كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان له‌هه‌رێمى كوردستان پێكهێنا زیاتر له‌ 13 ساڵه‌ نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان تۆمار نه‌كراوه‌


به‌مه‌به‌ستى پێشگیرى و كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان و به‌رده‌وامیدان به‌ پاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ونه‌خۆشیه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم لێژنه‌یه‌كى باڵاى پێشگیرى و كۆنترۆڵكردنى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان له‌هه‌رێمى كوردستان پێكهێنا، له‌م چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ 23-10-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌ئاماده‌بوانى به‌رێوه‌به‌رى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى پاراستنى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى پێشگیرى و به‌رده‌وامیدان به‌پاكى هه‌رێمى كوردستان له‌ونه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵانكرا،
له‌وكۆبونه‌ویه‌ بریاردرا به‌دانانى تیمى جێگرى كوتان له‌خاڵى سنورى فیشخابوور به‌مه‌به‌ستى كوتانى ئه‌و ئاوارانه‌ى كه‌ دێنه‌ ناو هه‌رێم و سه‌ردانى كردنى سنوره‌كان و شوێنه‌ دوره‌ ده‌سته‌كان و زیاتر كردنى سه‌ردانى تیمه‌كانى په‌تاگه‌رى بۆنه‌خۆشخانه‌كانى منداڵان وسه‌نته‌ره‌كانى شیاندنه‌وه‌ و به‌شه‌كانى ده‌مارى له‌نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌مه‌ جگه‌له‌ ده‌ركردنى بریارى ئه‌نجامدانى خوڵى راهێنان و بیرهێنانه‌وه‌ بۆپزیشكان له‌بنكه‌ ته‌ندروستیه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رباره‌ى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان و AFP.
شایه‌نى باسه‌ به‌هۆى هه‌ڵمه‌ته‌كانى كوتان وهۆشیارى و رۆشنبیرى دایكان و باوكان نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان له‌هه‌رێمى كوردستان كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ساڵى 2000 وه‌ تاوه‌كو ئیستا هیچ حاله‌تێك تۆمارنه‌كراوه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى