وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: ئامارى مردوان ره‌وانه‌ى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه‌

وه‌زیرى ته‌ندروستى: كارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزاریه‌ نه‌ك پێدانى زانیارى و ژماره‌ى پسوله‌ى خۆراك به‌ كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان.


ئه‌مرۆ 30-7-2013 له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌بارى ئامار و داتاى مردوانى هه‌رێمى كوردستان و پێدانى زانیارى به‌ كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان رونكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ كه‌ناله‌كانى راگه‌یاندا،
له‌بارى پێدانى زانیارى و داتاى مردوان وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند دواى ئه‌وه‌ى كۆمسیۆن له‌مانگى 5ى ئه‌م ساڵ له‌رێگه‌ى نوسراوێك داواى له‌وه‌زاره‌تمان كرد زانیارى و ئامارى مردوانیان بۆره‌وانه‌ بكه‌ین ئێمه‌ش له‌ته‌واوى نوسینگه‌كانى مردوان ئامار و داتامان كۆكردنه‌وه‌ى ئامارى ساڵى 2011 و 2012 تا مانگى 5ى ئه‌م ساڵ ژماره‌ و داتاى مردوانمان بۆ كۆمیسۆنى باڵا به‌ نوسراو و سیدى ره‌وانه‌كرد، د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وتیشى ئه‌ركى وه‌زاره‌ت له‌كۆكردنه‌وه‌ى ئامار و داتاى مردوان ته‌نها بۆ كار و زانیارى و پێویستى وه‌زاره‌ته‌ به‌مه‌به‌ستى داناتى پلان بۆچاره‌سه‌رى گرفته‌كانى به‌رده‌م پێشخستنى بوارى ته‌ندروستى، 
هه‌ر له‌كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى ره‌ت كرده‌وه‌ كه‌ ئامارى مردوان نه‌گه‌یاندرابێته‌ كۆمیسیۆن وتى كۆمیسیۆن له‌كاتێكى دره‌نگ داواى ژماره‌ى پسوله‌ى خۆراك و ئامارى سالاچنى رابردوى له‌ئێمه‌ كردبوو بۆئه‌مه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت كارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى نیه‌ زانیارى و ژماره‌ى پسوله‌ى خۆراك بدات وبه‌داواداچون بكات، به‌ڵكوكارى وه‌زاره‌ت پێشه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستیه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت