وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى: لێژنه‌یه‌كى بالـاَ بۆپێدانى مۆله‌ت به‌نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان پێكهێندرا

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته‌له‌گه‌ڵ مان كۆببێته‌وه‌ و هاوكارمان بێت


وه‌زیرى ته‌ندروستى: لێژنه‌یه‌كى بالـاَ بۆپێدانى مۆله‌ت به‌نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان پێكهێندرا

 

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم: وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یه‌كه‌م وه‌زاره‌ته‌له‌گه‌ڵ مان كۆببێته‌وه‌ و هاوكارمان بێت

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌هه‌ماهه‌نگى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ و داواكارى گشتى پێداوچونه‌وه‌ى به‌مۆله‌ى كارى نه‌خۆشخانه‌تایبه‌تیه‌كان ده‌كات و له‌وچوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ 17-9-2014 له‌هۆلى دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى حاكم سه‌مه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم و به‌رێَوه‌به‌رانى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاكانى هه‌رێم و سه‌ندیكاى پزیشكان و نوێنه‌رى نه‌خۆشخانه‌تایبه‌تیه‌كان و به‌رێوه‌به‌رى ژینگه‌ى هه‌ولێر كۆبووه‌.

له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌ بریاردرا به‌پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى باڵا بۆپێداچونه‌وه‌ى به‌مۆله‌تى كارى نه‌خۆشخانه‌تایبه‌تیه‌كان و بیناى نه‌خۆشخانكانیان كه‌گونجاوبێت بۆپاراستنى نه‌خۆش و ژینگه‌ى ده‌وروبه‌رى،

دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى بریاریدا له‌داهاتوو ته‌واوى نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان پاشماوه‌ پزیشكیه‌كانیان له‌ ریسایكلینه‌كانى سه‌ربه‌وه‌زاره‌ت له‌ناوببن و ره‌چاوى پاك و خاوێنى نه‌خۆشخانه‌كانیان بكه‌ن. هه‌روه‌ك داواى له‌ نوێنه‌رى نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان و سه‌ندیكاكانى ته‌ندروستى كرد نابێت به‌بێ ره‌زامه‌ندى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پزیشك له‌ده‌روه‌ى هه‌رێم بهێندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌رتى تایبه‌ت له‌كوردستان و كارى پزیشكى بكه‌ن.

پاشان حاكم سه‌مه‌د سه‌رۆكى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنى ژینگه‌ى هه‌رێم ئاماده‌یى ده‌سته‌كه‌یانى نیشاندا بۆهه‌ر هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریه‌ك بۆپاراستنى ژینگه‌، وتیشى خۆشبه‌ختانه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یه‌كه‌م وه‌زاره‌تى حكومه‌ته‌ كه‌ كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات و راوپێشنیار و بریاره‌كانمان به‌گرنگ ده‌زانێت.

له‌به‌شێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ تاوتێى پۆلین كردنى و پێدانى خاڵ به‌ نه‌خۆشخانه‌تایبه‌تیان كرا به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستى خزمه‌تگوزاریه‌كان نرخ دیارى بكرێت و جیاوازى زۆرى نرخ نه‌مێنێت له‌نێوان نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان، له‌وپێناوه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بوانى راگه‌یاند بۆوه‌رگرتنى مۆله‌تى شوفێرى نابێت نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان پشكنینى چاو بكه‌ن و ته‌نها له‌نه‌خۆشخانه‌كانى كه‌رتى گشتى پێویسته‌ بكرێت.