وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانى قه‌زاى خه‌بات و مخمور كۆڵیه‌وه‌.

به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربون له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى ناوچه‌كه‌ئه‌مرۆ 23-7-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ قه‌زاى خه‌بات و شارۆچكه‌ى مخموركرد


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌كێشه‌و كه‌م و كوریه‌كانى قه‌زاى خه‌بات و مخمور كۆڵیه‌وه‌.
به‌مه‌به‌ستى ئاگاداربون له‌ ره‌وشى ته‌ندروستى ناوچه‌كه‌ئه‌مرۆ 23-7-2012  د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ قه‌زاى خه‌بات و شارۆچكه‌ى مخموركرد،
له‌سه‌ره‌تایى به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى خه‌بات و بنكه‌ى ته‌ندروستى ئه‌و قه‌زاییه‌ى كرد له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و ستافى نه‌خۆشخانه‌كه‌ یه‌كه‌یه‌كه‌ به‌شه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌، وه‌زیرى ته‌ندروستى پێى راگه‌یاندن گرنگیدانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌بوارى ته‌ندروستى له‌ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ كارو به‌نامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى كابینه‌ى حه‌وته‌م وتیشى رۆڵ و ئه‌ركى ئێوه‌ى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان كارێكى گرنگ و پیرۆزه‌ .
دواتر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى شارۆچكه‌ى مخمورى به‌سه‌ركرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ قایمقام و به‌رێوه‌به‌ر و یه‌كه‌ ئیداریه‌كانى سنوره‌كه‌ سه‌ردانێكى مه‌یدانى نه‌خۆشخانه‌ى مخمورى كرد و له‌كێشه‌وگرفتى كه‌رتى ته‌ندروستى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ییه‌ى كۆڵیه‌وه‌،
هه‌روه‌ك نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى به‌شه‌كانى له‌دیكبون و فریاكه‌وتن ونه‌خۆشخانه‌ى گشتى له‌سنوره‌كه‌ به‌پێویست زانى و به‌لێنى چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى دا له‌رێگه‌ى گه‌یاندنى داواكاریه‌كانى دانیشتوانى سنوره‌كه‌ بۆ به‌غدا به‌شێوه‌یه‌ك  دواى ته‌رخانكردنى زه‌وی و ئه‌نجامدانى رێكاره‌ یاساییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق ده‌ست به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ودروستكردنى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یان بۆ بكرێت.
هه‌رله‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌ پزیشك و كارمه‌ندان كرد له‌رێگه‌ى كار و پیشه‌كانیانه‌وه‌خزمه‌ت به‌دانیشتوانى سنوره‌كه‌بكه‌ن،
دواتر سه‌ردانى بنكه‌ى ته‌ندروستى ناحییه‌ى قه‌راج ى كرد و له‌كه‌م و كورى ئه‌و بنكه‌یه‌ى كۆڵیه‌وه‌ و كه‌ له‌رووى ته‌ندروستیه‌وه‌ ئه‌و سنوره‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقیه‌وه‌ پشت گوێ خراوه‌ بۆئه‌مه‌ش كردنه‌وه‌ى بنكه‌یه‌كى ته‌ندروستى 24 سه‌عاتى به‌گرنگزانى بۆ خزمه‌ت كردنى دانیشتوانى ناوچه‌كه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت.