وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌دواداچوون بۆبه‌ركه‌وتوانى عێراق و هه‌رێم ده‌كرێت

به‌دواداچوون بۆبه‌ركه‌وتوانى عێراق و هه‌رێم ده‌كرێت


به‌دواداچوون بۆبه‌ركه‌وتوانى عێراق و هه‌رێم  ده‌كرێت
ئه‌مرۆ 23-11-2011 به‌ئاماده‌بوانى د.تاهیر هه‌روامى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لێژنه‌ى ته‌ندروستى و به‌كاربه‌ر له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و نوێنه‌رى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهان و پزیشكان و پسپۆرانى شاره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كۆتایى به‌ وۆركشۆپێكى تایبه‌ت هات كه‌له‌باره‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كانى چاودێرى به‌ركه‌وتوان له‌عێراق له‌شارى هه‌ولێر سازكرابوو، له‌ووته‌یه‌كیشى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كرد بۆزیاتر به‌ره‌وپێش بردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى هێنان و به‌شدارى پێكردنى پزیشكانى ناوخۆى له‌گه‌ڵ هاندانیان و ناردنه‌ده‌روه‌یان به‌مه‌به‌ستى ته‌واو كردنى خوێندن و به‌ده‌ستا هێنانى بڕوانامه‌ى باڵا له‌بواره‌جیاجیاكاندا، پاشان باسى له‌زۆرى روداوه‌كانى هاتوچۆ و به‌ركه‌وتوان كرد له‌عێر ق و هه‌رێمى كوردستان كه‌ هۆكارى مردن و كه‌م ئه‌ندام بونى به‌شێكى زۆرى دانیشتوانن له‌رێگه‌ى پابه‌ندنه‌بونیان به‌ رێنمایه‌كانى لایه‌نى په‌یوه‌ندار.
دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ چه‌ندین ووته‌ پێشكه‌ش كراو تیایدا زیندوكردنه‌وه‌ و به‌ره‌وپێش بردنى كه‌رتى ته‌ندروستیان به‌ گرنگ زانى بۆئه‌وه‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بگاته‌ ئاستێكى باڵا له‌خزمه‌ت كردنى دانیشتوانه‌كه‌ى. له‌كۆتایش داوكاربون لێكۆلینه‌وه‌ و به‌دواداچون بۆبه‌ركه‌وتوان بكرێت له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان.