وه‌زیرى ته‌ندروستى سوید: وڵاتى سوید پاڵپشتى و هاوكارى كوردستان ده‌كات بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى
وه‌زیرى ته‌ندروستى وڵاتى سوید گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان
وه‌زیرى ته‌ندروستى سوید: وڵاتى سوید پاڵپشتى و هاوكارى كوردستان ده‌كات بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 13/12/2011 له‌ڕێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر (یۆران هێگلۆند) وه‌زیرى ته‌ندروستى وڵاتى سوید به‌سه‌ردانێكى ره‌سمى گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و به‌گه‌یشتنیشى له‌لایه‌ن (د. تاهیر هه‌ورامى) وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لێكرا. له‌دیدارێكدا كه‌باڵوێزى سوید له‌عێراق ئاماده‌بوو دواى به‌خێرهێنان وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم ره‌وشى ته‌ندروستى و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى له‌بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستهاتوون بۆ وه‌زیرى ته‌ندروستى وڵاتى سوید خسته‌ڕوو، ئاماژه‌شى به هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ گرنگى دان به‌كه‌رتى ته‌ندروستى و پێشخستنى بوارى پزیشكى و سوود وه‌رگرتن له‌پسپۆرى و شاره‌زایى وڵاتانى پێشكه‌وتووى جیهان له‌بوارى ته‌ندروستیدا. له‌به‌رامبه‌ریشدا (یۆران هێگلۆند) وه‌زیرى ته‌ندروستى وڵاتى سوید سوپاسى حكومه‌ت و گه‌لى كوردستانى كرد و خۆشحاڵى خۆشى نیشاندا بۆ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان. له‌باره‌ى پێشخستنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند وڵاتى سوید پاڵپشتى و هاوكارى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى و گرنگى دان به‌زانستى نوێ له‌بوارى پزیشكیدا و راهێنانى كارمه‌ندو پزیشكانى هه‌رێم و به‌رزكردنه‌وه‌ى توانا زانستیه‌كانیان.
له‌درێژه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌مه‌به‌ستى ئاشنا بوون به‌كلتور و مێژوو و ره‌سه‌نایه‌تى گه‌لى كورد. (یۆران هێگلۆند) وه‌زیرى ته‌ندروستى وڵاتى سوید له‌گه‌ڵ (د. تاهیر هه‌ورامى) وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم سه‌ردانى قه‌ڵاتى دێرینى شارى هه‌ولێر و چه‌ند خانوویه‌كى سه‌ر قه‌ڵاى به‌سه‌ركرده‌وه كه‌مێژووى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌دان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. هه‌ر له‌سه‌ر قه‌ڵاى هه‌ولێر سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى رستن و چینینى كرد‌و سه‌رسامى خۆى به‌كلتور و ده‌ست ره‌نگینى ژنى كورد ده‌ربڕى بۆ چنینى جلوبه‌رگ و رایه‌خى كورده‌وارى.
ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى