سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی هێنانی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان ، به پێویستی ده‌زانین ئه‌م لێدوانه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بده‌ین
لێدوانی ووته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
ده‌رباره‌ی هێنانی ده‌رمان بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵانه‌ی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاوكراونه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی هێنانی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان ، به پێویستی ده‌زانین ئه‌م لێدوانه بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بده‌ین :
هێنانی ده‌رمان بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ڕێنمایی تایبه‌ت ده‌بێت كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌وه ده‌رچووه به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 4671 له به‌رواری 13/6/2012 دوابه‌دوای كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌رپرسی بازگه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی هاوكاربوونیان له جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی یه‌كان .
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له 60% ده‌رمانی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستی یه‌كانمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه دابین ده‌كرێت دوای پشكنین و ده‌رچوونی له كوالیتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له عێراق هه‌روها ژماره‌یه‌كی زۆریش له كۆمپانیاكانی ده‌رمان ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێنمایی یه تازانه ده‌رمان ده‌هێنن بۆناو هه‌رێم .
لێره‌دا ئێمه ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ڵێت گوایه له 90% ده‌رمان به‌بێ ڕێگه‌پێدان و پشكنین دێته هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و زانیاریانه وورد نین .
هاوپێچ وینه‌یه‌ك له ڕێنمایی تایبه‌ت به هێنانی ده‌رمان .
19 /6/2012