روپێوێك بۆ مندالانى ته‌مه‌ن 12 ساڵانه ئه‌نجامده‌رێت بۆده‌ست نیشان كردنى نه‌خۆشیه‌كانى ددان
روپێوێك بۆ مندالانى ته‌مه‌ن 12 ساڵانه ئه‌نجامده‌رێت بۆده‌ست نیشان كردنى نه‌خۆشیه‌كانى ددان
هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى عێراق و هه‌رێم به‌هاوكارى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى روپێوى نه‌خۆشیه‌كانى ددان له‌ناو مندالانى 12 ساڵى له‌ژماره‌یه‌ك قوتابخانه و خوێندنگه‌ى شارى هه‌ولێر ئه‌نجامبده‌ن،
له‌و روپێوه له‌رێكه‌وتى 4 تا 8 ى ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت و تیایدا ده‌ست نیشانى جۆر و شێوه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیانه ده‌كرێت كه‌مندالانى ته‌مه‌ن 12 ساڵانه هه‌یانه له كلۆرى و ره‌ش بونى ددانه‌كان،
به‌ئامانجى وه‌رگرتنى ئامارێكى دروست له‌سه‌ر منداڵانى خوێندنگه‌كان و چۆنیه‌تى كار كردن بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت