وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌ده‌ربه‌ندیخان: وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى په‌یمانگه‌ى پزیشكى دادوه‌رى دانا


له‌ده‌ربه‌ندیخان: وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى په‌یمانگه‌ى پزیشكى دادوه‌رى دانا
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ره‌وشى ته‌ندروستى سنوره‌كه‌ دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى سه‌ردانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانه‌ى كرد،
له‌مه‌راسیمێكیشدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى په‌یمانگه‌ى پزیشكى دادوه‌رى دانا كه‌به‌برى زیاترله‌ 184 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى وه‌زاره‌ت دروست ده‌كرێت،
له‌ووته‌یه‌كیش وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌پلان و به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌ت كرد بۆزیاتر خزمه‌ت كردنى دانیشتوانى هه‌رێم له‌رێگه‌ى دابین كردنى چاره‌سه‌رى پزیشكى و دروست كردنى نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ى ته‌ندروستى، وتیشى سه‌ردانى كردنمان بۆ ده‌ربه‌ندیخان بۆزیاتر گوێبیست و ئاگاداربونه‌ له‌ره‌وشى ته‌ندروستى و دۆزینه‌وه‌ى ئالیه‌تى چاره‌سه‌رى گرفته‌كان،
پاشان وه‌زیرى ته‌ندرستى بریاریدا به‌ته‌رخانكردنى برى 10 ملیۆن دینار بۆپركردنه‌وه‌ى كه‌م و كوریه‌كان و دابین كردنى پێداویسستیه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ى ته‌ندروستیه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت