وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌یان /گۆرینی ناوی ئه‌م به‌شانه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر

به‌یان /گۆرینی ناوی ئه‌م به‌شانه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر


به‌ یان

به‌ پێی (مادده‌ی شه‌شه‌م/برگه‌ی دووه‌م) له‌ یاسای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ (15) ی سالی 2007 وه‌ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وه‌ به‌ پێی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تمان له‌ پێناو پێشکه‌ش کردنی خزمه‌ت گوزاری له‌ بواری ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن بۆ گشت هاوڵاتیان و دانیشتووانی کوردستان. بریارماندا به‌ گۆرینی ناوی ئه‌م به‌شانه‌ی که‌ له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌ی پێ کراوه‌ سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ رۆژی ده‌رچوونی ئه‌م به‌یانه‌.

1-    بنکه‌ی ته‌ندروستی ئازادی بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی ئازادی خێزانی

2-    بنکه‌ی ته‌ندروستی شه‌هید نازدار بامه‌رنی بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی شه‌هید نازدار بامه‌رنی خێزانی

3-    بنکه‌ی ته‌ندروستی خێزانی برایه‌تی بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی برایه‌تی خێزانی