وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

پاراستنى نه‌وه‌كانى داهاتوو ئه‌ركى هه‌موومانه‌


پاراستنى نه‌وه‌كانى داهاتوو ئه‌ركى هه‌موومانه‌
بانگه‌وازێك له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆسه‌رجه‌م ده‌زگاكانى راگه‌یاندن له‌هه‌رێمى كوردستان
به‌هۆى مه‌ترسى سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى ئیفلیجى مندالان له‌هه‌رێمى كوردستان، له‌دواى تۆماركردنى حاله‌تى توشبوى نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌عێراق و سوریا كه‌ئه‌مه‌ش مه‌ترسى راسته‌وخۆى له‌گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌ بۆهه‌رێمى كوردستان.
له‌پێناو پێشگیرى له‌نه‌خۆشیه‌كه‌ و پاراستنى دانیشتوانى هه‌رێم به‌تایبه‌ت منداڵه‌كانمان له‌توشبون به‌نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌تى نیشتیمانى كوتان له‌ 6تا10- 4- 2014 كه‌سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌ بۆكوتانى مندالانى خوارته‌مه‌ن (5) ساڵ،
داواكارین له‌به‌رێزتان هاوكارمان بن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى په‌یامه‌كانى ته‌ندروستى و هاندانى دایكان و باوكان بۆكوتانى منداڵه‌كانیان، بۆئه‌وه‌ى رێژه‌ى كوتان له‌وهه‌ڵمه‌ته‌ بگه‌یه‌نینه‌(100%)و پاراستنى هه‌موو منداڵه‌كانمان له‌هه‌رێمى كوردستان  مسۆگه‌ربكه‌ین،
ده‌زانین له‌ئێستادا بانگه‌شه‌كانى هه‌لبژاردن ته‌واوى ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى سه‌رقاڵكردوه‌، به‌ڵام پاراستنى نه‌وه‌كانى دوارۆژمان له‌ئیفلیج بوون و مردن به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ئه‌ركى مرۆیى و نیشتیمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌، دڵنیاین ئێوه‌ى خۆشه‌ویست درێغی ناكه‌ن  له‌وئه‌ركه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت