له‌داهاتوو كار ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌رى توشبوانى نه‌خۆشى تالاسیما.
له‌داهاتوو كار ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌رى توشبوانى نه‌خۆشى تالاسیما.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواله مامۆستیانى ئاینى و خوێندنگا‌و قوتابخانه‌كان ده‌كات هاوڵاتیان ئاگاداربكاته‌وه به‌ر له پێكهێنانى خێزان و دووگیانى له‌ژنان پشكنینى خوێن ئه‌نجامبده‌ن.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كار بۆ كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رێكى تایبه‌ت ده‌كات بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى تالاسیما و چاندنى موخ، بۆئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مرۆ 27-8-2012 د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بوانى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شه‌كانى تالاسیما له‌هه‌رێمى كوردستان كۆبوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه گفتوگۆ له‌باره‌ى چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردن و بن بڕكردنى نه‌خۆشیه‌كانى خوێن و تالاسیما كرا له‌رێگه‌ى ناردنه‌ده‌روه و كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌رى تایبه‌ت بۆئه‌م مه‌به‌سته،
هه‌ر له‌درێژه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌باس پێكهێنانى پرۆگرامێك كرا به‌ئامانجى ده‌ست نیشانكردن و دۆزینه‌وه‌ى كه‌سانه‌ى توشبوو به نه‌خۆشیه‌كانى تالاسیما و موخ،
له‌ووته‌یه‌كیشى وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌ئاماده‌بوانى كۆبونه‌وه‌كه كرد په‌له‌بكه‌ن له‌كارو ئه‌ركه‌كانیان بۆئه‌وه‌ى بتوانن له‌نزیكترین كات چاره‌سه‌رى زۆرترین نه‌خۆش بكرێت له‌رێگه‌ى چاره‌سه‌رى ته‌ندروستى و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى و رۆشنبیرى به‌هاوڵاتیان به‌شێوه‌یه‌ك مامۆستایانى ئاین و مامۆستایانى قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان هاوڵاتیان ئاگاداربكه‌نه‌وه له چۆنیه‌تى سه‌رهه‌ڵدان و په‌له‌كردن له پشكنین و چاره‌سه‌رى پێویست بۆخۆیان به‌تایبه‌ت بۆ ژنان و ئافره‌تان ئه‌وانه‌ى كه دووگیان و كۆرپه‌له له‌سكیانداهه‌یه.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت