وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆژه‌ى فریاكه‌وتنى خێرا كۆبۆوه،
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆژه‌ى فریاكه‌وتنى خێرا كۆبۆوه،
ئه‌مرۆ 22-11-2011 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.تاهیر هه‌روامى وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆژه‌ى فریاكه‌وتنى خێرا له‌دانیشتنێ:دا باسیان له ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ى فریاكه‌وتنى خێرا له‌شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ك تاوتوێى ئه‌و كه‌م وكوریانه‌كرد كه له‌قۆناغه جیاجیاكانى هاتۆته به‌رده‌م كاره‌كانیان له‌به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و پرۆژه گه‌وره‌یه‌ى بوارى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان كه‌له‌و رێگه‌یه‌وه هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندى به ئۆتۆمبێله‌كانى فریاكه‌وتنه‌وه‌بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشیه‌كانیان و روداوه‌كانى له‌ناكاو كه روبه‌رویان ده‌بێته‌وه،
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌سه‌رپه‌رشتیارانى پرۆژه‌كه كرد هه‌رچى زووه كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌كاتێكى زوو بكه‌وێته خزمه‌تى دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان.
دواتر دكتوره ئایلین سه‌رپه‌رشتیارى پرۆژه‌ى فریاكه‌وتنى خێرا كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى چۆنیه‌تى به‌جێ گه‌یاندنى پرۆژه‌كه‌یانى بۆاماده‌بوان كرد هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شى راگه‌یاند له‌ئێستا پرۆژه كه گه‌شیتۆته قۆناغى كۆتایى بریاره له‌داهاتوویه‌كى نزیك سه‌رجه‌م دانیشتوانى هه‌رێم له‌رێگه‌ى ژماره 122 سوود له‌و خزمه‌ت گوزاریه ته‌ندروستیه وه‌ربگرن.