وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى كار بۆ به‌ئیلیكترۆنیكردنى دامه‌زراوه‌ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ین


وه‌زیرى ته‌ندروستى كار بۆ به‌ئیلیكترۆنیكردنى دامه‌زراوه‌ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ین 
به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌كان و دانانى به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تى پێشخستنى دامه‌زراوه‌ته‌ندروستیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك سیسته‌مى ئه‌لیكترۆنى به‌یه‌كترى ببه‌سترێته‌وه‌ ئیواره‌ى ئه‌مرۆ 27-1-2015 له‌عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن وه‌فدێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم به‌سه‌رۆكایه‌تى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى دامه‌زراوه‌ى الحكیم یان كرد، له‌دیدارێكدا گفتوگۆله‌باره‌ى چۆنیه‌تى هاوكارى كردن و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولاكرا به‌ئامانجى سوود وه‌رگرتن بۆبه‌ئیلیكترۆنى كردنى دامه‌زراوه‌ته‌ندروستیه‌كانى كوردستان.