وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جیا له‌و میلاكه‌ى بۆى دیارى كرابوو 2540 كه‌سى تر داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیانه‌ى تازه دروست كراون:
برى 100 ملیار دینار له‌پاره‌ى نه‌وت بۆ
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم چه‌ند بریارێكى گرنگى ده‌ركرد:
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى جیا له‌و میلاكه‌ى بۆى دیارى كرابوو 2540 كه‌سى تر داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیانه‌ى تازه دروست كراون:
برى 100 ملیار دینار له‌پاره‌ى نه‌وت بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى بۆ كرینى چه‌ند ئامێرێكى پشكنینى خۆراك ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى ئه‌مبۆلانس و ده‌رمانى شێرپه‌نجه ته‌رخان ده‌كرێت:
به‌مه‌به‌ستى گرنگیدان وئاگاداربون له ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ 24-9-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى (3) كۆبونه‌وه‌ى گرنگ به‌رێوه‌چوو به‌ئامانجى تاوتێكردنى چه‌ند ده‌ست كه‌وێتێكى گرنگ كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بریارى له‌سه‌ردراوه بۆ پێشخستنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌ك .:
1- دامه‌زراندنى (2540) كه‌س به‌ده‌ر له میلاكى ئه‌و 17 هه‌زار كه‌سه‌ى كه‌بۆ ئه‌م ساڵ بریارى له‌سه‌ر درابوو بۆ پارێزگاكانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیانه‌ى كه تازه دروست كراون وكرونه‌ته‌وه له‌سلێمانى نه‌خۆشخانه‌ى 400 قه‌ره‌ویچله‌ى كه‌به‌نه‌خۆشخانه‌ى شار ناسراوه نه‌خۆشخانه‌ى چاندنى موخى ئێسك و سینگ و دلى منداڵان، له‌شارى دهۆك بۆ نه‌خۆشخانه‌ى گشتى زاخۆ و ژنان و منداڵان و نه‌خۆشخانه‌ى ژنان و منداڵان و چاو له شارى دهۆك، له‌هه‌ولێر نه‌خۆشخانه‌ى ئاشتى له‌سۆران و بلێ له‌بارزان و پیرمام.
2- هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه تاوتێى چۆنیه‌تى سه‌رف كردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌كرا كه‌له‌بودجه‌ى نه‌وت خراوه‌ته‌سه‌ر بودجه‌ى ته‌ندروستى به‌هۆى كه‌مى بودجه‌كه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
3- ته‌رخانكردنى برى 100 ملیار دینار له‌پاره‌ى نه‌وت بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى بۆ كرینى چه‌ند ئامێرێكى پشكنینى خۆراك (فول ئه‌نه‌لیزه‌ر) و ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلى ئه‌مبۆلانس و برێك ده‌رمانى شێرپه‌نجه بۆتوشوبوانى شێرپه‌نجه.
4- به‌خێرهێنانى 3 كارمه‌ندى ته‌ندروستى كه‌وه‌ك جیچگرى به‌رێوه‌به‌رى گشتى له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانى ته‌ندروستى هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى كه‌لایه‌ن سه‌ندیكاى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كاندیدكراون دواى وه‌رگرتنى بۆچونى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دانراون بۆ زیاتر چه‌سپاندنى رۆڵى گرنگى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى و زیاتر بایه‌خدان به‌كه‌رتى ته‌ندروستى.
5- هه‌روه‌ها له‌كۆبونه‌وه ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستانى تاوتێكرد و له‌چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانیانى كۆڵیه‌وه و گفتوگۆى له‌باره‌یه‌وه كرا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت