وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌فدێكى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ستایشى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمیان كرد


وه‌فدێكى په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ستایشى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمیان كرد
له‌دیدارێكدا گروپى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌لى كوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا ستایشى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كه‌ن و پاڵپشتى خۆیان بۆ پێشخستى بوارى ته‌ندروستى خسته‌روو،
ئه‌مرۆ 17-2-2014 له‌دیواى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازى كرد له‌گروپى دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ گه‌لى كوردستان له‌په‌رله‌مانى به‌ریتانیا به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌لستێر بێرت وه‌زیرى پێشوو بۆكاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست،
له‌دیدارێكدا وه‌زیرى ته‌ندروستى كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم بۆئاماده‌بوان خسته‌روو، هه‌روه‌ها وتیشى وه‌ك حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستین له‌رێگه‌ى دابین كردنى پێداویستى پزیشكى پێشكه‌وتوو و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى بۆئه‌وه‌ى بتوانینن خزمه‌تێكى باش پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكه‌ین.
دواتر وه‌فدى میوان ستایشى هه‌وله‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌و كارانه‌ى ئه‌نجامیداوه‌، هه‌روه‌ك به‌پێویستیان زانى كارى زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى كوردستانیش بێبه‌ش نه‌بێت له‌ خزمه‌ت گوزاریه‌ ته‌ندروستیه‌ پێشكه‌وتوه‌كان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت