وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: له‌رێگه‌ى لێژنه‌ى تایبه‌ت كارده‌كات بۆهۆشیاركردنه‌وه‌ى هاوڵاتیان و ئه‌و كه‌سانه‌ى گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ وو‌ڵاتى سعودیا.
نیشانه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا: به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمى له‌ناكا و كۆكه و هه‌ناسه‌ته‌نگى و هه‌وكردنى سیه‌كان و په‌كه‌وتنى گورچیله‌كان و له‌هه‌ندیك حاله‌تیش سكچوون وژانى سك له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ڤایرۆسه به‌دى ده‌كرێت.
به‌ئامانجى پێشگیرى و به‌رگرتن له سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى لێژنه‌ى تایبه‌ت له‌سه‌رئاستى پارێزگاكان پێكده‌هێنێت و بۆئه‌مه‌ش داواله‌و كه‌سانه ده‌كات كه‌سه‌ردانى وو‌ڵاتى سعودیه‌ده‌كه‌ن پشكنینى پێویست ئه‌نجامبده‌ن، ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش راى ده‌گه‌یه‌نێت تا ئێستا هیچ حاله‌تێكى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراق تۆمارنه‌كراوه.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد له‌رێگه‌ى پشكنین و به‌داوداچونى پێویست بۆئه‌و كه‌سانه‌ى گه‌شت ده‌كه‌ن بۆده‌ره‌وه‌ى ووڵات.
هه‌ر میانه‌ى به‌رێوه‌چوونى كۆنگره‌رۆژنامه‌وانیه‌كه ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر نیشانه‌و هۆكاره‌كانى توشبون به‌و ڤایرۆسه به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌كان و بونى ته‌مه‌ن مه‌ترسى زیاتر لێده‌كرێت، راشى گه‌یاند تا ئێستا له‌هه‌رێمى كوردستان و عێراق هیچ حاله‌تێك تۆمارنه‌كراوه وتیشى هاوشێوه‌ى ئه‌نفله‌وه‌نزاى پاتایى پێویسته هاوڵاتیان پابه‌ندى پاراستى پاك و خاوینى بن.
به‌پێى ئاماره‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ماوه‌ى یه‌ك ساڵه ئه‌و ڤایرۆسه بلاًوبۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك تا ئێستا 40 هاوڵاتى توشى ئه‌م ڤایرۆسه بونه‌وه 20 له‌وانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ر له‌ئاماره‌كه هاتوه وو‌ڵاتى سعودیه له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت له‌بڵاوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا. زیاتر له‌ئاماره‌كه‌داهاتوه به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رمى له‌ناكا و كۆكه و هه‌ناسه‌ته‌نگى و هه‌وكردنى سیه‌كان و په‌كه‌وتنى گورچیله‌كان و له‌هه‌ندیك حاله‌تیش سكچوون وژانى سك له‌كاتى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و ڤایرۆسه به‌دى ده‌كرێت.