وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم: له2004 تا ئێستا حكومه‌تى عێراق 1 ترلیۆن دینار قه‌رزارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمه
له‌شارى دهۆك: كۆنفرانسى ساَلانه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى به‌رێوه‌چوو
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: له‌پلانى ئه‌م ساڵ ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ى گه‌وره له‌شارى دهۆك دروست ده‌كرێت
به‌ئامانجى خستنه‌رووى كاروپرۆژه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى و چۆنیه‌تى پێشخستنى له‌سنورى پارێزگاى دهۆك، ئه‌مرۆ 23-1-2014 به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ودكتورا خه‌بات خالید راوێژكار له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و پارێزگارى دهۆك و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كۆنفرانسى ساڵانه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى پارێزگاى دهۆك به‌رێوه‌چوو،
له‌سه‌ره‌تایى كۆنفرانسه‌كه‌ش د.نزار عیصمت به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك جیاله‌ستایشى وه‌زیر ووه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى هاوكات تیشكیشى خسته‌سه‌ر كاروپرۆژه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌سنورى پارێزگاكه‌یان،
دواتر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ووته‌یه‌كى باسى له رۆژه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد كه‌له‌ساڵى رابردوو له‌پارێزگاى دهۆك ئه‌نجامدراوه، وتیشى بریاره له‌م ساڵ ژماره‌یه‌كى تر‌ى نه‌خۆشخانه و بنكه‌ى ته‌ندروستى وسه‌نته‌رى پزیشكى پسپۆرى بكرێته‌وه بۆزیاتر خزمه‌ت كردنى دانیشتوانى ئه‌و پارێزگایه،
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند له‌بودجه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى عێراق وه‌ك پێویست هاوكارمان نیه و كه‌م وكورى هه‌یه له‌و ده‌رمان و پیداویستیانه‌ى ده‌گاته هه‌رێم، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ماوه‌ى ساڵى 2004 تائێستا زیاتر له یه‌ك ترلیۆن دینار به‌غدا قه‌رزارى هه‌رێمه،
بۆئه‌مه‌ش داوامان له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و په‌رله‌مان كردوه ئه‌و به‌شه‌بودجه‌یه‌ى بۆوه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ته‌رخانكراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ند بۆمان بگێردرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى بتوانن خزمه‌تى زیاترى هاوڵاتیان بكه‌ین.
له‌به‌شێكى تر‌ى به‌رێوه‌چوونى كۆنفرانسه‌كه چه‌ندین بابه‌ت و توێژینه‌وه وداتاو ئامارى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى دهۆك خرایه‌روو به‌ئامانجى باشتركردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى كوالێتى پرۆژه‌كان و خیراكردنى خزمه‌ت گوزاریه‌كانى بوارى ته‌ندروستى.
له‌كۆتایش وه‌زیرى ته‌ندروستى خه‌لاچتى رێزڵێنانى به‌خشیه دوو كه‌سایه‌تى شارى دهۆك كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو توانیویانه خزمه‌ت به‌وارى ته‌ندروستى و خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان بكه‌ن.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت