باڵوێزوكونسوڵى فه‌ره‌نساله‌عێراق و هه‌رێم ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم به‌رزده‌نرخێنن
به‌مه‌به‌ستى پێشخستن و به‌ره‌و پێشبردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى هه‌رێم، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا هاوكارى و پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم ده‌كات، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێواره‌ى ئه‌مرۆ 10-6-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم پێشوازى له باڵوێز و كونسولى گشتى فه‌ره‌نسا له‌عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد،
له‌دیدارێكدا وه‌زیرى ته‌ندروستى كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم بۆ وه‌فدى میوان خسته روو هه‌روه‌ك هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تیشى بۆباشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى دوپاتكرده‌وه له‌رێگه‌ى كردنه‌وه‌ى خول و راهێنان و هاندانى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى بروانامه‌كانیان و به‌ره‌و پێشبردنى ئاست و تواناكانیان،
پاشان دۆنى گۆئێغ باڵوێزى فه‌ره‌نسا له‌عێراق تیشكى خسته‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانى هه‌رێم و راى گه‌یاند وه‌ك حكومه‌تى فه‌ره‌نسا ئاماده‌ى هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كین بۆ پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى و باشتر كردنى ئه‌و كه‌رته، وتیشى له‌ئێستادا له‌هه‌وڵى دابین كردنى كورسى خوێندن له‌بواره‌كانى پزیشكى و ده‌رمانسازى بۆپزیشكانى هه‌رێم له‌زانكۆكانى فه‌ره‌نسا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت