وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

ژماره‌ك توشبوى شێرپه‌نجه‌ ره‌وانه‌ى وولاتى هیندستان ده‌كرێن


ژماره‌ك توشبوى شێرپه‌نجه‌ ره‌وانه‌ى وولاتى هیندستان ده‌كرێن
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى : گرێبه‌ستى ناردنه‌ده‌روه‌ى توشبونى شێرپه‌نجه‌ى بۆوولاتى هیندستان واژوكرد
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید : هه‌ر نه‌خۆشێك له‌هه‌رێم چاره‌سه‌رى نه‌بێت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وولات ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستێكى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (ئه‌ى ئاند كه‌ى گلۆبه‌ڵ هێلس) ئه‌مریكى واژووكرد به‌مه‌به‌ستى ناردنه‌ده‌روه‌ى ژماره‌یه‌ك توشبوى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ بۆ وولاتى هیندستان ، له‌ووته‌یه‌كى وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند هه‌ر نه‌خۆشێك له‌هه‌رێم چاره‌سه‌رى نه‌بێت ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى وولاتى ده‌كه‌ین، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له‌دیوانى وه‌زاره‌ت باسى له‌ خه‌رجیه‌كانى سندوقى كۆمه‌ك بۆ توشبونى شێرپه‌نجه‌كرد،
له‌مه‌راسیمى تایبه‌ت به‌ئاماده‌بوانى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و ژماره‌یه‌ك له‌ توشبوانى شێرپه‌نجه‌ و كنس وكاریان، گرێبه‌ستى ناردنه‌ ده‌روه‌ى توشبوانى شێرپه‌نجه‌ بۆ وولاتى هیندستان به‌رێوه‌چوو،
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌ووته‌یه‌كى بۆئاماده‌بوانى ئاماژه‌ى به‌ گرنگى واژوكردنى گرێبه‌ستى ناردنه‌ده‌روه‌ى توشبوانى شێرپه‌نجه‌ و تالاسیماكرد بۆ ده‌روه‌ى وولات وتیشى هه‌ر نه‌خۆشێك له‌هه‌رێم چاره‌سه‌رى نه‌بێت ره‌وانه‌ى ده‌روه‌ى وولاتى ده‌كه‌ین تا ئه‌وكاته‌ى له‌هه‌رێم سه‌نته‌رى چاره‌سه‌ره‌ى پێویست ده‌كرێته‌وه‌.راشى گه‌یاند پرۆسه‌ى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆش به‌رده‌وامى ده‌بێت له‌ساڵى داهاتوش ئه‌م پرۆسه‌یه‌ فروان ده‌كرێت.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ د.دارا ره‌شید به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر سندوقى كۆمه‌ك بۆ توشبوانى شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌ك چه‌ندین پرۆژه‌ و كارى گرنگ بۆ باشتركردنى ره‌وشى ژیانى توشبوانى شێرپه‌نجه‌ ئه‌نجامدراوه‌،
وتیشى تا ئێستا نزیكه‌ى 1ملیار و 681 ملیۆن دۆلار و 1 ملیار 561 ملیۆن دینار له‌م سندوقته‌ خه‌رجكراوه‌.
گرێبه‌ستى ناردنه‌ده‌روه‌ى توشبوانى شێرپه‌نجه‌ بۆ وولاتى هیندستان دواى ئه‌وه‌ دێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستى ترى واژوكردوه‌ به‌مه‌به‌ستى ناردنه‌ده‌روه‌ى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى چاره‌سه‌رى پزیشكیان له‌هه‌رێم نیه‌، وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمیش راى گه‌یاند له‌ئێستادا له‌هه‌وڵى كرینى 275 گوێى ناوه‌روه‌ى مندالانین و چاندنه‌وه‌بۆیان.
له‌گه‌ڵ دابین كردنى چاره‌سه‌رى پزیشكى و پێداویستى ته‌ندروستى بۆ سه‌نته‌ره‌كانى دل و شێرپه‌نجه‌ و تالاسیما و نه‌خۆشخانه‌كانى كوردستان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت