له‌هه‌رێمى كوردستان له دوو ساڵى رابردوو ده‌ست نیشانى 2363 هاوڵاتى كراوه كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى هه‌وكردنى جگهربونه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویسته سه‌رتاشخانه‌و شوێنه‌كانى جوانكارى پیاوان و ژنان ئامێره‌كانیان پاك ڕابگرن و به‌جوانى به‌كاربهێنن بۆ دوربون له ڤایرۆسى هه‌وكردنى جگه‌ر.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داوا له هاوڵاتیان ده‌كات پابه‌ندى پاك و خاوینى بن بۆئه‌وه‌ى له ڤایرۆسى هه‌وكردنى جگه‌ر به‌دوربن.
له‌هه‌رێمى كوردستان له دوو ساڵى رابردوو ده‌ست نیشانى 2363 هاوڵاتى كراوه كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى هه‌وكردنى جگهربونه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویسته سه‌رتاشخانه‌و شوێنه‌كانى جوانكارى پیاوان و ژنان ئامێره‌كانیان پاك ڕابگرن و به‌جوانى به‌كاربهێنن بۆ دوربون له ڤایرۆسى هه‌وكردنى جگه‌ر.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى راى ده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو 2363 هاوڵاتى توشى جۆره‌كانى ڤایرۆسى هه‌وكردنى جگه‌ر بونه،كهئهونیش بریتین له جۆره‌كانى (A-B-C) كهبڵاوترین جۆریانن و به نه‌خۆشیه‌كى جیهانی داده‌نرێت به‌پێى توێژینه‌وه‌كانى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانیش له هه‌ر 12 هاوڵاتیه‌ك 1 هاوڵاتى توشى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌بێت، هه‌روه‌ك داواش له هاوڵاتى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات پابه‌ندى پاك و خاوینى و ئه‌نجامدانى پشكنین بن به‌تایبه‌ت له‌كاتى له‌دایك بونى منداڵ و هاوسه‌رگیرى و به‌كارهێنانى ئامێر‌و پێداویستى سه‌رتاشى و جوانكارى،
له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ گه‌لى كوردستان دكتور خالص قادر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه به هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت كرد بۆ كۆنترۆڵكردن و كه‌م كردنه‌وه‌ى حالهتهكانى هه‌وكردنى جگه‌ر له‌رێگه‌ى پێدانى چاره‌سه‌ر و بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى ته‌ندروستى له‌نێو هاوڵاتیاندا، لهبهشێكى تر‌ى لێدوانهكى دڵنیاى هاوڵاتیانى هه‌رێمى كوردستانى كرد له‌بڵاوبونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنى ئه‌و ڤایرۆسه كه‌گوایه مهرتسى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت ڤایرۆسێكى نوێ بێت و به‌ئاسانى له‌ناو هاوڵاتیان بڵاوببێته‌وه، وتهبێّژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتیشى له‌ئێستادا هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت به‌رده‌وام و كاره‌كانى تێمه‌كان چڕكراوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى ئاگادربون و چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى گومانى توشبونى لێده‌كرێت به ڤایرۆسى هه‌وكردنى جگه‌ر ، راشى گه‌یاند هه‌ر هاوڵاتیه‌كى بیانى له كاتى پشكین ده‌ركه‌وت هه‌ڵگرى ئه‌و ڤایرۆسه‌یه روانه‌ى ووڵاتهكى خۆى ده‌كرێته‌وه