وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌

برى زیاتر له‌ 12 ته‌ن ده‌رمان بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سنورى خانه‌قین و جه‌له‌ولا دابین كرا


د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر خزمه‌تكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌

برى زیاتر له‌ 12 ته‌ن ده‌رمان بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سنورى خانه‌قین و جه‌له‌ولا دابین كرا

 

دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى به‌رنامه‌یه‌كه‌وه‌ برێكى زۆرى ده‌رمانى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دابین كرد به‌تایبه‌ت ره‌وانه‌كردنى برى زیاتر له‌ 30 ته‌ن ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌له‌سنورى مه‌لاعبدالله‌ و ته‌لل وه‌رد و له‌گه‌ڵ دابین كردنى برى زیاتر له‌ 20 ته‌ن بۆ بۆبه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ ته‌واوى میحوه‌ره‌كنى موصل و برى زیاتر له‌ 15 ته‌ن بۆ خانه‌قین و جه‌له‌ولا وبرى زیاتر له‌ 12 ته‌ن  دهۆك و برى زیاتر له‌ 8 ته‌ن بۆ خازر و به‌عشیقه‌.

ئه‌مرۆش وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌میانى سه‌ردانى بۆ گه‌رمیان برى زیاتر له‌ 12 ته‌ن ده‌رمانى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابین كرد.

كه‌هه‌ریه‌ك له‌ به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى و سه‌رۆكى ده‌زگاته‌ندروستى پێشمه‌رگه‌ و به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى گه‌رمیان یاوه‌رى بوون له‌ نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌دى كه‌لارى له‌باوه‌نورى به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ر و ستافى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ له‌كیشه‌وگرفته‌كانى بوارى ته‌ندروستى كۆلیه‌وه‌،

له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى راگه‌یاند پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت به‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن و درێغى له‌چاره‌سه‌ركردنى هاوڵاتیان نه‌كه‌ن.

دواتر وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌ردانى خانه‌قینى كرد له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌ شێخ جعفه‌ر شێخ مسته‌فا و محمود سه‌نگاوى ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و عه‌دنان حمه‌ى مینا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كیتى نیشتمانى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ پله‌داران و ئه‌فسه‌ران پێشوازى لێكرا.

له‌دیدارێك باس له‌ره‌وشى ته‌ندروستى كرا به‌تایبه‌ت ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دابین كرا، بۆئه‌مه‌ش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى راگه‌یاند وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خزمه‌تكردنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌رێگه‌ى دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى

له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ستایشى هه‌وله‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیان كرد كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو له‌ئاست خواست و داواكاریه‌كانى كۆمه‌لانى خه‌ڵك بوه‌.

هه‌روه‌ك هێنان و دابین كردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى سه‌ره‌تایش بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌.