وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌شداربوانى خولى راهێنانى په‌رستیاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وو‌ڵاتى ئوردن كۆبووه
به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندن وچۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى خولى راهێنانى په‌رستیاران وكارمهندانى ته‌ندروستى له‌ووڵاتى ئوردن ئه‌مرۆ 10-2-2014 له‌هۆلى دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌شداربوانى خوله‌كه كۆبۆوه و به‌دواداچونى بۆچۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى خوله‌كه كرد،
لهوكۆبونهوهیه په‌رستیاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه‌یان به‌گرنگ وه‌سفكرد و دا‌واشیان له‌وه‌زیرى ته‌ندروستى كرد به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و كاروپرۆژانهى جێبه‌جێى ده‌كات، به‌و پێیه‌ى خزمه‌تێكى زۆر به ره‌وشى ته‌ندروستى و به‌ره‌وپێش بردنى ئاستى زانستى و پسپۆرى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌كات,
دواتر د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى بهبهشداربوانى خوله‌كه راگه‌یاند پێویست ئه‌و زانست و زانیاریه‌ى كه وه‌ریانگرتوه له‌نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان به‌كارى بهێنن.
وتیشى وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مه یه‌كه‌م قۆناغى ناردنهدهرهوهیه به‌م شێوه‌یه كارمه‌ندانى ته‌ندروستى سوود مه‌ند بن و لهههولهكانى خۆشمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆئه‌وه‌ى بتوانن باشترین خزمه‌ت گوزارى پێشكه‌ش به‌نه‌خۆش بكرێت.
خولى راهێنانى په‌رستیاران و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى دواى ئه‌وه دێت وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌رێگه‌ى واژوكردنى گرێبه‌ستێك بریاره 150 كارمه‌ندى ته‌ندروستى و په‌رستیار ره‌وانه‌ى ووڵاًتى ئوردن بكات به‌مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له خولى راهێنان به‌ئامانجى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاست و تواناكانیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت