وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی
ده‌زگایه‌کی
میری ئامانجی دابین کردنی ئه‌و پێداویستیانه‌یه که زۆر پێویستن،مافی هاوڵاتیان
پڕ ده‌کاته‌وه له چێژوه‌رگرتن له ته‌ندروستی ته‌واوی جه‌سته و مێشک و کۆمه‌ڵایه‌تی
و هه‌ڵده‌ستێت به دامه‌زراندنی کارگێری و یه‌که‌کانی پاراستنی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردن
و په‌ره‌پێدان. هه‌روه‌ها هه‌ڵده‌ستێت به پێشکه‌شکردنی چاودێری ته‌ندروستی و
شیکردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی ته‌ندروستی و بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستی و
ژینگه‌یی و دابینکردنی ده‌رمان و پێداویستیی یه‌کان و ئامێره‌کانی پزیشکی پێویست
بۆ پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی کارمه‌ندان
له که‌رتی ته‌ندروستی و په‌ره‌پێدانی خوێندنی پزیشکی و ته‌ندروستی و هاندانی
توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌روه‌ها وه‌زاره‌ت هه‌ڵده‌ستێت به به‌کارهێنانی باشترین
سامانه‌کانی و به هاوبه‌شی کاریگه‌ر له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی په‌یوه‌ندیداره‌کان و
هه‌ڵسان به بینینی ڕۆڵی ڕێکخستن و چاودێری له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاره‌ییه‌کانی په‌یوه‌ست
به ته‌ندروستی و هاوڵاتی له نێو سیاسه‌تی ته‌ندروستی گشتگیر.
بۆچۆنی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ساڵه‌کانی 2009/2013
سیسته‌می
ته‌ندروستی پشت به ته‌ندروستی سه‌ره‌تایی ده‌به‌ستێت وه‌کو بنکه‌یه‌کی سه‌ره‌کی و
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی دابین ده‌کات و پێداویستی تاک و کۆمه‌ڵ ئاماده ده‌کات به
پێی (پێوانه‌تی) ته‌ندروستی جیهانی به پێی توانا، له ڕێگه‌ی سه‌رکردایه‌تی به
توانا بۆ دروستکردن و به‌رده‌وام بوون له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی
بۆ هه‌موو ئاستێک (یه‌که‌م و دووه‌م و سێیه‌م) به جۆرێکی به‌رزو کارکردنی به
شێوازی ته‌واوکاری له نێوان هه‌ر دوو که‌سی گشتی و تایبه‌ت.
ئامانجه ستراتیژیه‌کانی وه‌زاره‌ت
_به‌رده‌وام بوون له پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزاری پاراستن و چاره‌سه‌رکردن بۆ
هاوڵاتیان.
_زاڵبون به‌سه‌ر نه‌خۆشیه گوازراوه‌کان و قه‌ده‌غه‌کردنی بڵاوبونه‌وه‌ی.
_دروست کردنی توخمی سیسته‌می ته‌ندروست له پزیشکان و کارمه‌ندان و به‌رێوه‌به‌ره‌کان
له به‌ده‌ستهێنانی بروانامه‌ی پسپۆر و په‌یداکردنی شاره‌زایی بۆ په‌ره‌پێدانی سیسته‌م.
_دروست کردنی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ردوو که‌رتی گشتی و تایبه‌ت و
سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له ئه‌ستۆ گرتنی سیسته‌می ته‌ندروستی له ئه‌ستۆگرتنێکی هاوبه‌شه له نێوانیان و
له نێوان کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نی و که‌رتی تایبه‌ت چ له لایه‌ن پاره‌دان و به‌شداری
کردن له هه‌ڵمه‌تی کوتان و دروست کردنی بنکه‌ی ته‌ندروستی یان بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاری
ته‌ندروستی.
_دابین کردنی ده‌رمان و پێداویستیه پزیشکیه‌کان له‌گه‌ڵ نوێکردنه‌وه‌ی ئامێره پزیشکیه
ده‌ستنیشانکراوه‌کان و چاره‌سه‌ریه‌کان و تاقیگه‌کان که دڵنیا بن له گه‌یاندنی
ده‌رمان بۆ هاوڵاتیان به شیوه‌یه‌کی دڵنیا و پێواانه‌یی.
_باوه‌ر پێکردن به سیسته‌می کارگێری و جۆری ته‌واو که پلانی به‌رز و هه‌ڵسه‌نگاندن
له خۆ ده‌گرێت، باشکردن وپه‌ره پێدانی به‌رده‌وام بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گفه‌ڵ سیسته‌می
باوه‌ر پێکردن به ده‌زگاکانی ته‌ندروستی به پێی پێداوه‌ستی کۆمه‌ڵگا.
_دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌می توێژینه‌وه‌و خوێندن که بگونجێت له‌گه‌ڵ گرفته‌کانی
ته‌ندروستی و ژینگه و پێدانی رۆڵی کاریگه‌ر به که‌رتی تایبه‌ت بۆ ته‌واوکه‌ری له‌گه‌ڵ
که‌رتی گشتی.
_گرنگیدان به ته‌ندروستی و ژینگه‌ی قوتابخانه‌و گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ده‌زگاکانی په‌روه‌رده‌یی و فێرکاری به مه‌به‌ستی بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیری ته‌ندروستی
قوتابخانه‌یی.
_مسۆگه‌رکردنی سه‌لامه‌تی خۆراک و ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پیشه‌یی.
_به‌کارهێنانی هه‌موو هۆیه‌کانی راگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی هۆشیاری
ته‌ندروستی له‌لایه‌ن هاوڵاتیان بۆ لایه‌نی رۆشنبیری ته‌ندروستی که ده‌کرێت ده‌ست
که‌وێت له ده‌زگاکانی فێرکاری و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ئه‌نجومه‌نی
خۆجێی له رێگای خوول و کۆڕ‌و بڵاوکراوه جیاجیاکان.
_به‌رده‌وام بون له دروستکردنی نه‌خۆشخانه‌ی نوێ و بنکه‌ی ته‌ندروستی سه‌ره‌کی
و لق به پێی رێنمایی زانستی.
_فراوان کردن و په‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه‌کانی ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت
گوزاری ته‌ندروستی زۆر باش پێشکه‌ش بکه‌ن.
_په‌ره‌پێدانی سیسته‌می کارگێری و نوێکردنه‌وه‌ی په‌یکه‌ری رێکخستن و وه‌سفی
کار.
_پشتگیری کردن و په‌ره‌پێدانی چاودێری په‌رستاری له ده‌زگاکانی ته‌ندروستی
بۆ دڵنیابوون له ئاستی به‌رزی توانا و کاری پیشه‌یی و دڵنیایی.
_په‌ره‌پێدان و فراوان کردنی به‌رنامه‌ی ته‌کنه‌لۆژیای زانیارییه‌کان له
گشت ده‌زگاکانی وه‌زره‌تی ته‌ندروستی و فراونکردن و نوێکردنه‌وه‌ی بنکه‌ی زانیاریه‌کانی
ئاماری.
_به‌کارخستنی سیاسه‌ته‌کان و جێبه‌جێکردنی تایبه‌ت به مامه‌ڵه‌کردنی دڵنیایی
لاگه‌ڵ هاوتاکردنی تیشکه‌ر و پاشماوه‌کان.
_ دروست کردن و شیاندن
و په‌ره‌پێدانی یه‌که‌کانی فریاکه‌وتن
له نه‌خۆشخانه‌کانی میری.
_په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزاری فریاکه‌وتنی ده‌ستبه‌جێ و باشترکردنی خزمه‌تگوزاری
گواستنه‌وه‌ی خوێن له کوردستان.
_دابین کردنی میلاکاتی مرۆیی له گشت ده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ پڕکردنه‌وه‌ی
پێداویستییه‌کانی داهاتووی وه‌زاره‌ت.