وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌سنورى شارى هه‌ولێر به‌برى زیاتر له3 ملیار دینار به‌ردى بناغه‌ى 3 بنكه‌ى ته‌ندروستى دانا
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: داوام له كۆمپانیاكانى جێبه‌جێكارى پرۆژه‌كانى ته‌ندروستیه له‌كاتى خۆى پرۆژه‌كان ته‌واو بكه‌ن
ئه‌مرۆ دووشه‌مه 31-3-2014 له‌شارى هه‌ولێر دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بونى پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌نروست هه‌ولێر به‌ردى بناغه‌ى سێ بنكه‌ى ته‌ندروستى دانا له كۆمه‌لگاى جدیده زاب و به‌حركه‌ى و بنكه‌ى ته‌ندروستى ئازادى له‌شارى هه‌ولێر كه‌به‌برى زیاتر له 3 ملیار دینار دروست ده‌كرێن،
له‌سه‌ره‌تاش وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى جدیده‌زابى دانا كه‌به‌برى زیاتر له 645 ملیۆن دینار دروست ده‌كرێت، دواتر به‌ردى بناغه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى به‌حركه‌ى دانا له‌ناحییه‌ى به‌حركه كه‌به‌برى زیاتر له 1 ملیار دینار دروست ده‌كرێت و پێك دێت له‌ته‌واوى به‌شه‌كانى چاره‌سه‌ره‌ى پزیشكى،
پاشان به‌ردى بناغه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستى ئازادى دانا له‌شارى هه‌ولێر كه‌به‌برى زیاتر له 2 ملیار دینار دروست ده‌كرێت و یه‌كێك ده‌بێـت له‌بنكه‌ى ته‌ندروستیه‌پێشكه‌وتوه‌كانى شارى هه‌ولێر كه‌به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌میان بنیات ده‌نرێت، وتیشى دواى سه‌ردانیامان بۆ ئه‌م بنكه‌یه هه‌ستمان به كۆنى و خراپى بیناكه كرد و بریارمان دا به‌تیكدان و دوباره دروست كردنه‌وه‌ى،
له‌لێدوانێكیش بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنگى دانانى به‌ردى بناغه‌ى بنكه‌ى ته‌ندروستیه‌كاندا، وتى به‌ته‌واو بونى ئه‌م بنكه‌ى ته‌ندروستیان به‌شێكى باشى كێشه‌ى ته‌ندروستى له‌ناوچه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كات،
وه‌زیرى ته‌ندروستى راشى گه‌یاند له‌ئێستادا ته‌واوى پرۆژه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى بۆساڵێ 2013 له‌شارى هه‌ولێر كه‌وتۆته بوارى جێبه‌جێ كردن وبه‌شێكیشیان قۆناغى باشى له‌كاره‌كانى بڕوه و داواشم له‌كۆمپانیاكانه‌له‌كاتى خۆى پرۆژه‌كان ته‌واو بكه‌ن بۆئه‌وه‌ى بكه‌ویـَته خزمه‌ت هاوڵاتیان، هه‌روه‌ها وتیشى به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌ت قۆناغى زۆرباشى برێوه به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى له‌كابینه‌ى حه‌وته‌م وه‌ك وه‌زیرى ته‌ندروستى ده‌ست به‌كاربوین بۆزیاتر پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌رێم و كارى داهاتوشمان نۆژه‌نكردنه‌وه و تیكدانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌و بنكه ته‌ندروستیانه‌یه كه كۆنن و تواناى پێشكه‌ش كردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستیان نیه.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه پارێزگارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به سه‌ركه‌وتوى كارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد كه‌له‌ماوه‌ى رابردوو توانراوه پێشكه‌وتنى زۆر به‌خۆیه‌وه ببینێـت به‌تایبه‌ت له‌شارى هه‌ولێر و كه‌م كردنه‌وه‌ى كیشه‌كانى بوارى ته‌ندروستى.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت