وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى دوو بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌ گه‌ره‌كى كاریزه‌ وشكه‌ و ناحییه‌ى گاپیلۆن دانا


وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ردى بناغه‌ى دوو بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌ گه‌ره‌كى كاریزه‌ وشكه‌ و ناحییه‌ى گاپیلۆن دانا
پێش نیوه‌رۆى ئه‌مرۆ له‌دوو مه‌راسیمى جیادا هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى سلێمانى به‌یاوه‌رى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى به‌ردى بناغه‌ى دووبنكه‌ى ته‌ندروستیان دانا،
له‌سه‌ره‌تاش بنكه‌ى ته‌ندروستى كارێزه‌وشك له‌جۆرى A یان دانا كه‌به‌برى ملیارێك و 468 ملیۆن دینار بنیات ده‌نرێت،
دواتر له‌ناحییه‌ى گاپیلۆن به‌ردى بناغه‌ى جۆرى C دانرا، كه‌به‌برى 643 ملیۆن دینار دروستده‌كرێت و ته‌واوى بودجه‌ى هه‌ر دوو بنكه‌له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى سلێمانى ته‌رخانكراوه‌، 
له‌ووته‌یه‌كیشى بۆده‌زگاكانى راگه‌یاندن د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند به‌ته‌واو بونى ئه‌و بنكه‌ ته‌ندروستیان كێشه‌ى نه‌بونى بنكه‌ى ته‌ندروستى له‌سنوره‌كه‌ چاره‌سه‌رده‌كرێت له‌داهاتوش پسپۆرى جیاتان بۆدابین ده‌كه‌ین،
وتیشى وه‌ك له‌به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌ت هاتوه‌ گه‌یاندنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستیه‌ بۆته‌واوى شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان به‌بێ جیاوازى له‌سه‌ربنه‌ماى پێویستى شوێنه‌كان، 
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم بریاریشدا بنكه‌ى ته‌ندروستى ناحییه‌ى گاپیلۆن بكرێته‌ به‌ 24 سه‌عاتى بۆئه‌وه‌ى بتوانرێت زۆرترین خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى پێشكه‌ش به‌دانیشتوانى ئه‌م ناحییه‌بكات.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت