وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رێوشوێنه‌كانى پێشگیرى له‌نه‌خۆشى كۆلێرا چرده‌كاته‌وه‌.


له‌گه‌ڵ هاتنى وه‌رزى هاوین و به‌رزبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر، به‌مه‌به‌ستى به‌رگرتن و رێگرى له‌ نه‌خۆشى كۆلێرا له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ 16-6-2013 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌كانى ته‌ندروستى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رانى پاراستنى ته‌ندروستى كۆبووه‌، له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌ئاماده‌بوان كردن هه‌وڵه‌كانى خۆیان چربكه‌نه‌وه‌ بۆ كۆنترۆڵكردن و به‌رگرتن له‌ ته‌شه‌نه‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانى نه‌خۆشى كۆلێرا له‌ناو هاوڵاتیان، هه‌روه‌ك له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ بریاردرا هۆبه‌ى كار له‌وه‌زاره‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌ته‌ گشتیه‌كانى ته‌ندروستى و پته‌وكردنى كاره‌كانى په‌تاگه‌رى به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار بۆدیارى كردنى رێژه‌ى ئه‌و كلۆره‌ى له‌ئاو ده‌كرێت.له‌گه‌ڵ به‌دواداچون له‌سه‌ر هۆشیارى ته‌ندروستى. كۆبونه‌وه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌بونى ئاودانى كێلگه‌كانى سه‌وزه‌ به‌ئاوى قورس و پاشه‌رۆكان، دواتر گفتوگۆ له‌باره‌ى پرۆژه‌ و به‌رنامه‌ى هاوه‌ڵانى ته‌ندروستى و نه‌شته‌رگه‌رى نیمچه‌ تایبه‌ت له‌نه‌خۆشخانه‌كان كرا به‌ئامانجى باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌هه‌رێمى كوردستان و پێشكه‌ش كردنى خزمه‌ت گوزارى ته‌ندروستى بۆته‌واوى ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێم،
پاشان وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌ئاماده‌بوانى سه‌رۆك و جێگرى سه‌ندیكاى پزیشكان و پزیشكانى ددان و ده‌رمانسازان تاوتوێى ئه‌و لێژنانه‌كرا كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانى شوێنه‌ گشتیه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بۆ كاروبارى تاقیگه‌كان و نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌تیه‌كان و نۆرینگه‌كان و ره‌وشى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستاندا.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى