وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

هاووڵاتی خۆشه‌ویست بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی كۆلێرا

هاووڵاتی خۆشه‌ویست بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی كۆلێرا


هاووڵاتی خۆشه‌ویست بۆ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی كۆلێرا
- ده‌سته‌كانت به‌ئاو و سابون جوان بشۆ 
پێش ئاماده‌كردنی خواردن ، پێش نان خواردن  وه‌ دوای ده‌رچوون له‌ ئاوده‌ست .
- خواردن به‌باشی بكوڵێنه‌
- خواردنی هه‌ڵگیراو جوان گه‌رم بكه‌وه‌ پێش خواردنی .
- ئاوی پاك ( دواى كوڵاندن و ساردبونه‌وه‌ى) به‌كاربهێنه‌ بۆ خواردنه‌وه‌،بۆ چێشت لێنان  و شۆردنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ .
- ئه‌گه‌ر دڵنیانه‌بوویت له‌ پاكی ئاو ئه‌وا ئاوه‌كه‌ بكوڵێنه‌ بۆ ماوه‌ی (5) خوله‌ك  یان كلوری تێبكه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی
- دوور كه‌وه‌ له‌ خواردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌پۆشراو یان داندراو له‌ سه‌ر شۆسته‌كان  .

- له‌ چێشتخانه‌كان  سه‌وزه‌ مه‌خۆ و ماستاوى قوتونه‌كراو مه‌خۆوه‌  ،  ئاوی بوتڵ به‌كاربهێنه‌ .
- له‌كاتی توشبوونت  به‌ سكچوون به‌زووترین كات سه‌ردانی پزیشك بكه‌
- قاڵبی به‌فر به‌كارمه‌هێنه‌ بۆساردكردنه‌وه‌.                                                   
- مه‌له‌كردن له‌مه‌له‌وانگه‌ گشتیه‌كان مه‌ترسى تووشبوونى هه‌یه‌ به‌نه‌خۆشى كۆلێرا،
دووركه‌وه‌ لێى.

                                   ڕا گه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی