وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویسته‌ به‌كارهێنانى ده‌رزى قه‌له‌مى ئه‌نسۆلین ته‌نها بۆیه‌ك نه‌خۆش به‌كاربهێندرێت


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێویسته‌ به‌كارهێنانى ده‌رزى قه‌له‌مى ئه‌نسۆلین ته‌نها بۆیه‌ك نه‌خۆش به‌كاربهێندرێت
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هۆشدارى ده‌دات به‌نه‌خۆشانى شه‌كره‌ كه‌وا ده‌رزى قه‌له‌مى ئه‌نسۆلین كه‌بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره‌ به‌كاردێت پێویسته‌ ته‌نها بۆ یه‌ك نه‌خۆش به‌كاربهێندرێت و نابێت نه‌خۆشێكى تر یان كه‌سێكى تر به‌كارى بهێنێت هه‌رچه‌نده‌ ده‌رزى (نیدل) ى قه‌له‌مه‌كه‌ش بگۆردرێت، به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ته‌ندروستى نه‌خۆشانى شه‌كره‌ له‌تووشبوون به‌نه‌خۆشیه‌گوازراوه‌كان.