وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌رۆژى جیهانى شه‌كره‌ چه‌ند چالاكیه‌ك به‌رێوه‌چوو

ئه‌مرۆ 14-11-2012 به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان كۆمه‌ڵه‌ى شه‌كره‌ له‌شارى سلێمانى به‌هاوكارى وكۆمپانیاى ( نۆڤۆنۆرۆردیسك) سمینارێكى تایبه‌تى به‌به‌شدارى هه‌ر سێ سه‌نته‌رى شه‌كره‌ له‌شارى كانى هه‌ولێر سلێمانى و دهۆك سازكرد ، ‌


له‌رۆژى جیهانى شه‌كره‌ چه‌ند چالاكیه‌ك به‌رێوه‌چوو
ئه‌مرۆ 14-11-2012 به‌ئاماده‌بونى ژماره‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌ر و پزیشكان كۆمه‌ڵه‌ى شه‌كره‌ له‌شارى سلێمانى به‌هاوكارى وكۆمپانیاى ( نۆڤۆنۆرۆردیسك) سمینارێكى تایبه‌تى به‌به‌شدارى هه‌ر سێ سه‌نته‌رى شه‌كره‌ له‌شارى كانى هه‌ولێر سلێمانى و دهۆك سازكرد و تیایدا چه‌ندین بابه‌تى تایبه‌ت خۆپارێزى له‌نه‌خۆشى شه‌كره‌ پێشكه‌شكرا، له‌به‌شێكى ترى سمیناره‌كه‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ خرانه‌ڕوو له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى سیمپۆزم به‌مه‌به‌ستى شیكارى و هۆشیارى كردنه‌وه‌ى توشبوانى نه‌خۆشى شه‌كرا،
هه‌رله‌میانى به‌رێوه‌چوونى چالاكیه‌كانى رۆژى جیهانى شه‌كره‌ له‌شارى هه‌ولێریش وه‌ك رێز گرتنێك له‌م رۆژه‌  و توشبوان به‌م نه‌خۆشیه‌  به‌رێوبه‌رایه‌تى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر  هه‌ڵمه‌تێكى پشكنینى بۆ خه‌ڵكى شارى هه‌ولێر ساز كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ست نیشان كرا . بۆ ئه‌وه‌ى له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا پشكنین بۆ فه‌رامانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ش بكرێت كه‌ سه‌ردانى پارێزگاده‌كه‌ن ، تاكو له‌م رێگه‌یه‌وه‌ بتوانرێت پشكنین بۆ رێژه‌ى شه‌كریان بكرێت و رێژه‌ى توشبوان  به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ بزانرێ كه‌ له‌ ئێستادا له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ ، هاوكات رێنمایى پێویستیش بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌  ره‌وانه‌ى پزیشكى تایبه‌تیشیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست به‌ تایبه‌ت له‌م بنكانه‌ى كه‌تایبه‌تن به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌، به‌و پێیه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره‌  له‌ جیهان به‌ نه‌خۆشێكى ترسناك وه‌سف ده‌كرێت له‌ رووى به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌كه‌ى به‌تایبه‌ت له‌ كه‌سانى ته‌مه‌نداروو به‌رێژه‌ى زیاتریش له‌ منداڵان  ده‌بێت له‌ ئێستادا چه‌ندین رێو شوێنى پێویست بگیرێته‌ به‌ر بۆ به‌ر گرتن له‌ ته‌شه‌نه‌ كردنى ئه‌م نه‌خۆشیه‌.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت