وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى كرده‌وه‌

پارێزگارى هه‌ولێر سوپاسى وه‌زیر و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین بۆئه‌و گرنگى پێدانه‌یان به‌كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ولێر


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر سه‌نته‌رى گورچیله‌ى ده‌ستكردى كرده‌وه‌

پارێزگارى هه‌ولێر سوپاسى وه‌زیر و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین بۆئه‌و گرنگى پێدانه‌یان به‌كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ولێر

 

ئه‌مرۆ 24-12-2014 له‌شارى هه‌ولێر له‌مه‌راسیمێكدا به‌ئاماده‌بونى د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و پارێزگارى هه‌ولێر و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر و پزیشكان سه‌نته‌رى هه‌ولێرى شوشتنه‌وه‌ى گورچیله‌ى ده‌ستكردكراوه‌یه‌وه‌ كه‌به‌شێوازێكى پێشكه‌وتوو دروستكراوه‌ و ته‌واوى ئامێر و پێداویستیه‌كانى سه‌رده‌میانه‌ن،

له‌ووته‌یه‌كیشدا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌گرنكى كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ره‌كه‌كرد به‌ئامانجى زیاتر خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان و پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ووتیشى له‌رێگه‌ى پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانه‌یه‌وه‌ ئه‌م سه‌نته‌رانه‌مان كردۆته‌وه‌ كه‌خۆشبه‌خاته‌ له‌ئیستاداجگه‌له‌ پارێزگاكانى هه‌رێم له‌شێكى زۆرى قه‌زاكان كراونه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌سه‌ر كردنه‌وه‌یان بۆزیاتر سوود گه‌یاندن به‌وكه‌سانه‌ى پێویستیان پێیه‌تى.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر تیشكى خسته‌ره‌ ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌ولێر كه‌ سال له‌دواى ساڵ له‌پێشكه‌وتندایه‌ هه‌روه‌ها سوپاسى هه‌وله‌به‌رده‌وامه‌كانى وه‌زیر و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كرد كه‌ رۆلى گرنگ ده‌گیرن بۆزیاتر پێشخستنى كه‌رتى ته‌ندروستى هه‌ولێر.