وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (2150) پله‌ى وه‌زیفى راگه‌یاند

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (2150) پله‌ى وه‌زیفى راگه‌یاند


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (2150) پله‌ى وه‌زیفى راگه‌یاند
له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى د.خالص قادر ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى (2150) پله‌ى وه‌زیفى راگه‌یاند كه‌بریاره‌ بۆئه‌م ساڵ له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دابمه‌زرێندرێت.
به‌شێوه‌یه‌ك 5% بۆ ناو دیوانى وه‌زاره‌ت ته‌رخانكراوه‌ كه‌ (108) پله‌ى وه‌زیفیه‌ و له‌ پارێزگاى سلێمانیش 43% بودیارى كراوه‌ كه‌ (878) پله‌ى وه‌زیفیه‌ له‌پارێزگاى هه‌ولێریش 34%  بۆدیارى كراوه‌ كه‌ (694) كه‌س داده‌مه‌زرێندرێت و له‌دهۆكیش 23% دایه‌ كه‌ (470) پله‌ى وه‌زیفیه‌.
له‌به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى راگه‌یاند داواكارین له‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زووى دامه‌زراندنیان هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌سبه‌یه‌وه‌ سه‌ردانى بنكه‌كانى شاره‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى فۆرم .
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت