وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌هه‌فته‌ى داهاتوو بریارى داخستنى نۆرینگه‌ لاكۆلانه‌كان ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردن

له‌هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 4 هه‌زار نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ى لاكۆلان هه‌یه‌ دواى كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 4-2-2013 هه‌ردوو سه‌ندیكاى پزیشكان و


له‌هه‌فته‌ى داهاتوو بریارى داخستنى نۆرینگه‌ لاكۆلانه‌كان ده‌كه‌وێته‌ بوارى جێبه‌جێ كردن
له‌هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى 4 هه‌زار نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌ى لاكۆلان هه‌یه‌
دواى كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ 4-2-2013 هه‌ردوو سه‌ندیكاى پزیشكان و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى به‌سه‌رپه‌رشتى دكتور رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى و ئاماده‌بوانى نوێنه‌رى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه‌  بریارى دوباره‌ پۆلین كردن و پێداچونه‌وه‌ به‌ نۆرینگه‌ لاكۆلانه‌كان  و رێكخستنیان درا، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژانامه‌وانیشدا دكتور دارا ره‌شید محمود به‌رێوبه‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كى باڵاى به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ته‌ندروستى راگه‌یاند بۆ دوباره‌ رێكخستن و داخستنى ئه‌و نۆرینگه‌و ده‌رمانخانانه‌ى مۆڵه‌تى كاركردنیان نیه‌ كه‌ نزیكه‌ى 4 هه‌زار نۆرینگه‌ ده‌بێت له‌هه‌رێمى كوردستان وتیشى له‌هه‌فته‌ى داهاتوو لێژنه‌كه‌ كارى خۆى ده‌كات و ته‌واوى ئه‌و نۆرینگانه‌ى مۆڵه‌تیان نیه‌ داده‌خرێن و به‌دوباره‌ كردنه‌وه‌شیان سزاى یاسایى ده‌درێن،
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت