وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

بۆهاوكارى كردن وچاره‌سه‌ركردنى توشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ سندوقى هاوكارى داده‌مه‌زرێندرێَت

به‌مه‌به‌ستى هاوكارى كردن و چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان سندوقێكى تایبه‌ت بۆهاوكارى كردن و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى


بۆهاوكارى كردن وچاره‌سه‌ركردنى توشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ سندوقى هاوكارى داده‌مه‌زرێندرێَت:
به‌مه‌به‌ستى هاوكارى كردن و چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان سندوقێكى تایبه‌ت بۆهاوكارى كردن و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشیه‌كانى شێرپه‌نجه‌ داده‌نرێت له‌شوێنه‌گشتیه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان،
له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ئه‌مرۆ 16-7-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بوانى د.رێكه‌وت حمه‌ ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى شێرپه‌نجه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان  به‌رێوه‌چوو، له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى كورته‌یه‌كى له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى و رێوشوێنه‌كانى چاره‌سه‌ركردن و به‌رگرتن له‌نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ كرد وتیشى پێویسته‌ پێداچونه‌وه‌و كارى چالاكتركردنى سه‌نته‌ره‌كانى تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ بكرێت له‌گه‌ڵ دادانى به‌رنامه‌ و پرۆگرامى تۆكمه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى توشبوانى ئه‌و نه‌خۆشییه‌. له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌ت كه‌گرنگیه‌كى زۆرى به‌ته‌واوى بواره‌كانى ته‌ندروستى داوه‌ له‌لایه‌نى پێداویستى و كه‌ل و په‌لى پزیشكى بۆ نه‌خۆشخانه‌كان. دواتر به‌شداربوانى كۆبونه‌وه‌كه‌ باسیان له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى سه‌نته‌رو نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به‌ شێرپه‌نجه‌كرد راشیان گه‌یاند هاوكارى كردن و ده‌ست گرتنى توشبوانى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ پێویستى به‌كارى زیاتر هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانن به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆیان هه‌ڵبستن، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌ت دوپات كرده‌وه‌ بۆهاوكارى كردن و باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى، له‌رێگه‌ى دامه‌زارندنى سندوقێكى تایبه‌ت بۆ كه‌رتى ته‌ندروستى كه‌ توشبوانى شێرپه‌نه‌ تیایدا سووده‌ مه‌ندبن. له‌كۆتایش بریاردرا درێژه‌ به‌ كۆبونه‌وه‌كان بدرێت و كاره‌كانى زیاتر چالاك بكرێت و پێداچونه‌وه‌ش به‌  به‌رنامه‌ى كارى بكرێت.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت