وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى تۆماركردن و په‌سندكردنى ده‌رمان .

وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌دواداچون بۆ كه‌م و كوریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین. به‌ئامانجى تاوتێكردنى ره‌وشى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له‌نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌


به‌رێوه‌چوونى كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى تۆماركردن و په‌سندكردنى ده‌رمان .
وه‌زیرى ته‌ندروستى به‌دواداچون بۆ كه‌م و كوریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین.
به‌ئامانجى تاوتێكردنى ره‌وشى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له‌نه‌خۆشخانه‌ و بنكه‌ ته‌ندروسته‌كانى هه‌رێم ئه‌مرۆ 14-8-2012 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید  وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى دووه‌م كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى تۆماركردن و په‌سندكردنى ده‌رمانى كرد، له‌سه‌ره‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى داواى له‌ئه‌ندامانى لێژنه‌كه‌كرد هه‌رچى زووه‌ كاره‌كانى خۆیان ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ى به‌هه‌موان باشترین و به‌رزتریش كوالێتى ده‌رمان بخه‌نه‌بازاره‌كانى هه‌رێم له‌به‌شێكى ترى ووته‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ رۆڵ وئه‌ركى لێژنه‌كه‌كرد به‌تایبه‌ت له‌رووى هێنان و خستنه‌ بازارى ده‌رمان هه‌روه‌ك داواشى له‌ كۆمپانیاكانى هێنانى ده‌رمان كرد كاربكه‌ن له‌سه‌ر باشتركردنى ده‌رمان كه‌ بۆ بازاره‌كانى هه‌رێم ده‌هێنن.
له‌ته‌وه‌رێكى ترى كۆبونه‌وه‌كه‌ د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌ و كێشه‌و گرفتانه‌كردكه‌ به‌م دواییانه‌ له‌بوارى ته‌ندروستى به‌دى ده‌كرێت به‌تایبه‌ت مردنى هاتوڵاتیان به‌ده‌رزى  راشى گه‌یاند به‌دواداچون بۆ هه‌موو كه‌ داواكارى وسكاڵایانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌رزكراونه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن هاوڵاتیان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت