وه‌زیرى ته‌ندروستى كارده‌كه‌ین بۆ باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى هه‌رێم
ئه‌مڕۆ 7/5/2013 دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى هه‌ولێر، له سه‌ردانێكى مه‌یدانیدا هه‌ردوو بنكه‌ى ته‌ندروستى پیرمام و كۆڕێى به سه‌ركرده‌وه، دواتر سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌قڵاوه‌ى كردوو له نزیكه‌وه له كێشه‌و كه‌م و كوڕى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ى كۆڵیه‌وه، هاوكات پشتگیرى خۆشى بۆ باشتركردنى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌م ناوچه‌یه دووپات كرده‌وه.
له‌سه‌ره‌تایى سه‌ردانه‌كه‌شیدا دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بنكه‌ى ته‌ندروستى پیرمام و بنكه‌ى ته‌ندروستى كۆڕێ ى به سه‌ركرده‌وه له نزیكه‌وه له خزمه‌تگوزارى و به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كانى ئه‌و بنكانه‌ى كۆڵیه‌وه داواى له‌به‌رێوبه‌ر و پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى كرد له‌خزمه‌ت كردنى هه‌وڵاتیان به‌رده‌وام بن و تواناكانى خۆیان بخه‌نه گه‌ر بۆئه‌وه‌ى له‌رێگه‌ى پیشه‌كانیانه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.
پاشانوه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له نزیكه‌وه به‌دواداچوونى بۆ كێشه‌و كه‌م و كوڕیه‌كانیانى هه‌ردوو بنكه‌ى ته‌ندروستى كرد، له باره‌ى كۆنى بیناى بنكه‌ى ته‌ندروستى پیرمام دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید رایگه‌یاند" بڕیارماندا له ماوه‌ى مانگێكدا بنكه‌ى ته‌ندروستى پیرمام بگوازرێته‌وه نه‌خۆشخانه تازه‌كه، هاوكات دواى به‌دیكردنى هه‌ندێ كه‌م و كوڕى له بنكه‌ى ته‌ندروستى كۆڕێ وه‌زیرى ته‌ندروستى وتى: بۆ نه‌هێشاتنى ئه‌و گرفتانه بڕیارمانداوه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه بنكه‌ى ته‌ندروستى كۆڕێ بكه‌ین به بنكه‌یه‌كى 24 سه‌عاتى بۆ پێشوازیكردن له نه‌خۆش.
له وێستگه‌یه‌كى تر‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى شه‌قڵاوه‌ى به سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌س و كارى نه‌خۆش و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ئه‌و نه‌خۆشحانه‌یه گفتوگۆى كردوو گوێى له داواكاریه‌كانیان گرت،
له باره‌ى كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمان له بنكه ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه گشتیه‌كاندا دكتۆر رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى ئه‌وه‌ى راگه‌یاند" دووباره كۆگاى ده‌رمانى هه‌ولێر ده‌ستى كردۆته‌وه به دابه‌شكردنى ده‌رمان به سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كاندا به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كه‌مى ده‌رمان له نه‌خۆشه‌كان.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت