قه‌ده‌غه‌كردنى جگه‌ره‌و نێرگه‌له
بۆ/ گشت وه‌زاره‌ته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم پارێزگاى هه‌ولێر – سلێمانى – دهۆك/ نوسینگه‌ى پارێزگا
فرۆكه‌خانه‌ى ئه‌ربیل و سلێمانى نێوده‌وله‌تى ب/قه‌ده‌غه‌كردنى جگه‌ره‌و نێرگه‌له له ڕۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى 1/2/2012 كاتژمێر (10) ى سه‌رله‌به‌یانى له دیوانى وه‌زاره‌ت به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كاروبارى ته‌ندروستى و ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رانی پاراستنى ته‌ندروستى و به‌شى ته‌ندروستى ده‌رونى له وه‌زاره‌ت كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌سترا وه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆى ته‌واو له‌سه‌ر جگه‌ره‌و نێرگه‌له كێشان كرد بۆ مه‌به‌ستى رێگه گرتن له‌م دیارده‌یه‌و كۆنترۆلكردنى بۆ پاراستنى گیانى هاوڵاتیان له بلاوبوونهوهى نه‌خۆشیه‌كان ئه‌م ڕێنماییانه‌ى لاى خواره‌وه ده‌ركرا تكایه هاوكاریمان بكه‌ن له جێ به‌جێ كردنى له گه‌ڵ رێزدا .
(1) – قهدهغهكرنى جگه‌ره كێشان و نێرگه‌له له شوێنه گشتیه‌كان وه‌ك (چێشتخانه‌و ئوتێله‌كان و مۆلهكان و گازینۆو یانه‌كان وه له‌كاتى سه‌رپێچى كردن خاوه‌نى ئه‌و شوێنانه به‌رپرس ده‌بن پاڵپشت به‌یاساى چاودێرى ته‌ندروستى به‌برى (500000) پێج سه‌ت هه‌زار دینارى عێراقى پێ ى هه‌ژمار ده‌كرێت وه له‌كاتى دووباره‌بوونه‌وه‌ى سه‌رپێچیه‌كان شوێنه‌كه داده‌خرێت بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته .
(2) – له خوێندگاو زانكۆ‌و په‌یمانگاكان پێویسته له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رو سه‌رۆك و راگرى كۆلیژه‌كان رێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكرێت و سزاى ئه‌وكه‌سانه بده‌ن كه پابه‌ند نین و سه‌رپێچى ده‌كه‌ن .
(3) – له ده‌زگاكانی میرى به‌رێوه‌به‌رى به‌شه‌كان به‌رپرسن له جێ به‌جێ كردنى ڕێنماییه‌كان به چه‌سپاندنى سزاى كارگێرى به سه‌ر كه‌سى سه‌رپێچى كار وه ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌به‌ره‌كه هه‌ڵنه‌ستا به‌جێ به‌جێ كردنى سزاكه ئه‌وه ئه‌و كاته پێویسته به‌رێوه‌به‌ره‌كه سزا بدرێت له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى به‌رزتر له خۆى .
(4) له فرۆكه‌خانه‌كاندا جگه له شوێنى تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر پێچی كرا ئه‌وا كه‌سه‌كه سزا ده‌درێت به پێ ژماردنى بڕى (10000) ده هه‌زار دینار له لایه‌ن ده‌سه‌لاتدار له فرۆكه‌خانه‌كان
(5) – نابى جگه‌ره یان نێرگه‌له بفرۆشێته كه‌سانى خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ به پێچه‌وانه‌وه سزا ده‌درێت به داخستنى شوێنه‌كه بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته وه پێویسته بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جه‌خت له‌سه‌ر ناسنامه بكرێت بۆ دلنیا بوون له ته‌مه‌ن .
(6)- ریكلام كردن بۆ جگه‌ره‌و نێرگه‌له به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن وه له كاتى سه‌رپێچى دا پێویسته كهنالهكه سزا بدرێت له لایه‌ن وه‌زاره‌تى رۆشنبیریه‌وه