وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

له‌‌شارى هه‌‌ولێر پێنجه‌‌مین پێشانگاى نێوده‌‌وله‌‌ى ته‌‌ندروستى كرایه‌‌وه‌‌


له‌‌شارى هه‌‌ولێر پێنجه‌‌مین پێشانگاى نێوده‌‌وله‌‌ى ته‌‌ندروستى كرایه‌‌وه‌‌
وه‌‌زیرى ته‌‌ندروستى: له‌‌رێگه‌‌ى به‌‌رنامه‌‌یه‌‌كى تۆكمه‌‌وه‌‌ كار بۆ به‌‌رگرتن و رێگرى له‌‌ ڤایرۆسه‌‌ى كۆرۆنا ده‌‌كه‌‌ین
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌ت
به‌‌به‌‌شدارى 220 كۆمپانیا له‌‌ 19 وولاتى جیاجیا پێنجه‌‌مین پێشانگاى نێوده‌‌وله‌‌تى بۆ چاودێرى كردن و پێداویستى ته‌‌ندروستى كرایه‌‌وه‌‌ ه‌ه‌‌روه‌‌ك له‌‌میانى كردنه‌‌وه‌‌ى پێشانگاكه‌‌ش وه‌‌زیرى ته‌‌ندروستى ئاماژه‌‌ى به‌‌گرنگى كردنه‌‌وه‌‌ى پێشانگاكه‌‌كرد و راشى گه‌‌یاند تا ئێستا هیچ حاله‌‌تێكى نه‌‌خۆشى كۆرۆنا تۆمارنه‌‌كراوه‌‌.
له‌‌شارى هه‌‌ولێر به‌‌ئاماده‌‌بونى وه‌‌زیرى ته‌‌ندروستى و ژماره‌‌یه‌‌ك له‌‌ نوێنه‌‌ر و كونسولى وولاتان له‌‌هه‌‌رێم و پاریزگارى هه‌‌ولێر پێنجه‌‌مین پێشانگاى نێوده‌‌وله‌‌تى بۆ پێداویستى و چاودێرى ته‌‌ندروستى كرایه‌‌وه‌‌، هه‌‌روه‌‌ك له‌‌ووته‌‌یه‌‌كیش بۆده‌‌زگاكانى راگه‌‌یاند د.رێكه‌‌وت حمه‌‌ره‌‌شید وه‌‌زیرى ته‌‌ندروستى ئاماژه‌‌ى به‌‌گرنگى كردنه‌‌وه‌‌ى پێشانگاكه‌‌كرد، هه‌‌روه‌ها به‌‌پێویستى زانى پزیشكان و كارمه‌‌ندانى ته‌‌ندروستى و كه‌‌رتى تایبه‌‌ت و به‌‌كه‌‌رتى گشتیش سوود له‌‌ ئامیر و پێداویستیه‌‌كان و زانسه‌‌ته‌‌سه‌‌رده‌‌میه‌‌كانى ئه‌‌م پێشانگایه‌‌ وه‌‌ربگرن به‌‌و پێیه‌‌ى چه‌‌ندین وولاتى پێشكه‌‌وتوى بوارى پزیشكى و ته‌‌ندروستى به‌‌شداره‌‌ به‌‌ نمایشكردنى به‌‌ره‌ه‌‌مه‌‌كیتان و تواناكیان له‌‌و بواره‌‌.
له‌‌باره‌‌ى هه‌‌وله‌‌كانى وه‌‌زاره‌‌ت بۆ به‌‌رگرتن وكۆنترۆلكردنى نه‌‌خۆشى كۆرۆنا و بڵاوكردنه‌‌وه‌‌ى هۆشیارى له‌‌ناو هاوڵاتیان وه‌‌زیرى ته‌‌ندروستى حكومه‌‌تى هه‌‌رێم راى گه‌‌یاند رۆژ له‌‌دواى رۆژ چاودێرى ئه‌‌و كه‌‌سانه‌‌ ده‌‌كه‌‌ین كه‌‌ له‌‌وولاتى سعودیا ده‌‌گه‌‌رێنه‌‌وه‌‌ له‌‌رێگه‌‌ى دانانى تیمى پزیشكى له‌‌ فرۆكه‌‌خانه‌‌كان وتیشى داوامان له‌‌ هاوڵاتیانه‌‌ له‌‌كاتى ده‌‌ركه‌‌تنى نیشانه‌‌كانى ئه‌‌م ڤایرۆسه‌‌ سه‌‌ردانى نزیكترین بنكه‌‌ى ته‌‌ندروستى بكه‌‌ن، وه‌‌زیرى ته‌‌ندروستى هه‌‌رێم رونشیى كرده‌‌وه‌‌ له‌‌رێگه‌‌ى به‌‌رنامه‌‌یه‌‌كى تۆكمه‌‌وه‌‌ كارده‌‌كه‌‌ین بۆ ئه‌‌وه‌‌ى رێگرى له‌هاتنى ئه‌‌م نه‌‌خۆشیه‌‌ بگرین.
پێنجه‌‌مین پێشانگاى نێوده‌‌وله‌‌تى بۆ پێداویستى پزیشكى و چاودێرى كه‌‌رتى ته‌‌ندروستى ماوه‌‌ى 3 رۆژ به‌‌ده‌‌وام ده‌‌بێت و له‌‌میانى به‌‌رێوه‌‌چوونى پێشانگاكه‌‌ش چه‌‌ندین بابه‌‌ت وتوێژنه‌‌وه‌‌ى تایبه‌‌ت به‌‌ زانستى سه‌‌رده‌‌مى پزیشكى و هاتنه‌‌ كاییه‌‌ى پێداویستى پزیشكى ده‌‌خرێته‌‌ به‌‌ر باس وگفتوگۆ.