بریارى قەدەغەکردنى چپسى پاندا لەبازارەکان لادرا
دواى ئەوەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم بەبریارێک مامەلەى کرین و فرۆشتنى چپسى پانداى لەبازارەکانى هەرێم قەدەغەکرد، دواى پشکنین و پابەندبوون بە مەرجە تەندروستیەکان بریارى قەدەغەکردن لەسەر ئەم چپسە لادرا،
بریارى قەدەغەکردنى ئەم چپسى پانداش بەهۆى نەبونى مەرجە تەندروستیەکان و پابەندنەبوون پیانەوەبوو لەئێستاش بەهۆى پابەند بوون بەمەرجە تەندروستبەکان بریارى قەدەغەکردنى لەسەر لادرا.
راگەیاندنى وەزارەت