له‌هه‌رێمى كوردستان پرۆگرامى كۆنترۆڵكردنى چه‌وریه‌كانى خوێن راگه‌یاندرا.
به‌ئامانجى كۆنترۆڵكردنى چه‌ورى له‌خوێن و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ له‌هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌م كۆنفرانسى زانستى
له‌ساڵى رابردوو( 1226 )كه‌س به‌هۆى نه‌خۆشى دڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌هه‌رێمى كوردستان پرۆگرامى كۆنترۆڵكردنى چه‌وریه‌كانى خوێن راگه‌یاندرا.
به‌ئامانجى كۆنترۆڵكردنى چه‌ورى له‌خوێن و نه‌خۆشیه‌كانى دڵ له‌هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌م كۆنفرانسى زانستى بۆبڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارى ته‌ندروستى له‌شارى هه‌ولێر به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك پزیشك و شاره‌زا پرۆگرامى باشتركردنى چه‌وریه‌كانى خوێن راگه‌یاندرا، كه‌ساڵانه ژماره‌یه‌ى زۆرى هاوڵاتیان ده‌بنه قوربانى. وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هاوكارى كۆمه‌ڵه‌ى پزیشكانى دڵ و سینگ و كۆمپانیایى ئه‌سترازینسه پرۆگرامى كۆنترۆڵكردنى چه‌ورى له‌خوێن راگه‌یاند که‌بۆماوه‌ى یه‌ك ساڵ کاربۆكه‌مردنه‌وه‌ى رێژه‌ى چه‌ورى خوێند ده‌رێت له‌وکه‌سانه‌ى گومانى ئه‌وه‌یان لێده‌رێت نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و شه‌كره‌یان هه‌یه.
له‌كۆنفرانسێك به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نوێنه‌رى رێكخراو كومه‌ڵه‌كانى تایبه‌ت به‌بوارى پزیشكى پرۆگرامى كۆنترۆڵكردنى چه‌ورى راگه‌یاندرا. له‌سه‌ره‌تایى كۆنفرانسه‌كه‌ش د.سه‌عدون رۆسته‌م نوێنه‌رى وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به ئامار و داتایى نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و شه‌كر و چه‌ورى خوێن كرد كه تائێستا ژماره‌یه‌كى زۆرى هاوڵاتى به‌هۆى ئه‌م نه‌خۆشیانه‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن. راشى گه‌یاند چاره‌سه‌ركردن و سه‌ردانى كردنى هاوڵاتیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان به‌بێ بونى لایه‌نى رۆشنبیرى زۆركات ئاسته‌نگ بۆ پزیشك دروست ده‌كات له‌كاتى ده‌ست نیشانكردنى نه‌خۆشیه‌كان.
له‌به‌شێكى تر‌ى كۆنفرانسه‌كه د.مزه‌فه‌ر بارزانى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى دڵ و سینگ باسى له ناوه‌رۆکى پرۆگرامه‌كرد كه بریاره له‌ماوه‌ى یه‌ك ساڵ كارى پێویستى بۆبكه‌ن، به‌ئامانجى بڵاوردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى و هۆشیارى ته‌ندروستى به‌تایبه‌ت كه‌م كردنه‌وه‌ى رێژه‌ى چه‌ورى له‌خوێن له‌گه‌ڵ وه‌زرشكردن و رێكخستنى پرۆگرامى خواردن.
پرۆگرامى ته‌ندروستى بۆكۆنترۆڵكردنى چه‌ورى له‌خوێن له‌یه‌كه‌م كۆنفرانسى خۆى ئامانجى گه‌یاندنى لایه‌نى رۆشنبیرى و چاره‌سه‌رى پزیشكى به‌دانیشتوانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند، كه له‌ئێستادا نزیه‌ى 40%ى دانیشتوانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست نه‌خۆشیه‌كانى دڵ ده‌نالێنن، و به‌پێى ئاماره‌کانیش له‌هه‌رێمى کوردستان 1226 كه‌س به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه مردونه له‌ساڵى رابردوو.
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى