د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: قۆناغى یه‌كه‌مى ده‌رمان گه‌یشته چیاى شه‌نگال و له‌هه‌وڵى ره‌وانه‌كردنى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستین
وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم: سبه‌ى هه‌لمه‌تى نیشتمانى كوتان ده‌ست پێده‌كات
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید: قۆناغى یه‌كه‌مى ده‌رمان گه‌یشته چیاى شه‌نگال و له‌هه‌وڵى ره‌وانه‌كردنى پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستین
له‌پێناو پاراستنى نه‌وه‌كانى داهاتوو و دووربوون له‌نه‌خۆشیه‌كان بریاره سبه‌ى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى كوتان دژى نه‌خۆشى ئیفلیجى منداڵان له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌ست پێبكات،
له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیشدا د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید باسى له‌ئامانجى ئه‌نجامدانى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌كرد كه‌سبه‌ى 10-8-2014 له‌ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت كه زیاتر له 700 هه‌زار منداڵ پێویسته بكوترێت له‌رێگه‌ى زیاتر له 1500 تیمى پزیشكى گه‌رۆك و جێگیر.
وه‌زیرى ته‌ندروستى وتیشى له‌ئیستادا ژماره‌یه‌كى زۆر له‌هاوڵاتیانى ناوچه جیاجیاكان به‌هۆى ئه‌و شه‌ر و پێكدادانانه روویان له‌هه‌رێم كردوه و ئێمه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌ت خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌رى پزیشكیان بۆدابین ده‌كه‌ین.
راشى گه‌یاند له‌لایه‌ن وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ئاگاداركراینه‌وه كه‌ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى 3 مانگ بۆهه‌رێم ئاماده‌یه و له‌كاتێكى زوو بۆهه‌رێمى كوردستان ده‌هێندرێت.
له‌به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستى تیشكى خسته‌سه‌ر ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى بۆهێزه‌كانى پێشمه‌رگه دابین كراوه به‌تایبه‌ت ره‌وانه‌كردنى تیمى پزیشكى و ئه‌مبۆلانس و ده‌رمانى پێویست بۆبه‌ره‌كانى پێشه‌وه.
د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد قۆناغى یه‌كه‌مى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى ره‌وانه‌ى چیاى شه‌نگال كراوه و له‌داهاتویه‌كى نزیك قۆناغى دووه‌میش ره‌وانه‌ده‌كه‌ین سه‌ربارى ئه‌وه‌ش به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌جێگرى ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه و نه‌خۆشخانه‌ى شۆرش و به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى دهۆك ئاگاداركراینه‌وه كه‌ژماره‌یه‌ك له پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى ئاماده‌ن بچن بۆچیاى شه‌نگال و چاره‌سه‌رى هاوڵاتیان بكه‌ن.