به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و رێكخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى كواڵیتى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكانى هێنانى ده‌رمان كۆبوه، بۆرونكردنه‌وه و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى رێنمایى تازه‌كانى چۆنیه‌تى هێنانى ده‌رمان،
وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكانى هێنانى ده‌رمان كۆبووه.
به‌مه‌به‌ستى باشتركردنى كه‌رتى ته‌ندروستى و رێكخستن و به‌رزكردنه‌وه‌ى كواڵیتى ده‌رمان له‌هه‌رێمى كوردستان د.رێكه‌وت حمه ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌كۆمپانیاكانى هێنانى ده‌رمان كۆبوه، بۆرونكردنه‌وه و گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ى رێنمایى تازه‌كانى چۆنیه‌تى هێنانى ده‌رمان، له‌وكۆبونه‌وه‌یه‌كه ژماره‌یه‌ك له‌پزیشكانى ده‌رمان كه‌نوێنه‌رانى كۆمپانیاكانى ده‌رمان بوون ئاماده‌یى تاوتوێ رێنماییه‌كان كرا، كه‌ته‌نها كۆمپانیاكان بۆیان هه‌یه ده‌رمان بهێنن بۆهه‌رێمى كوردستان له‌وروه‌شه‌وه وه‌زیرى ته‌ندروستى پێى راگه‌یاندن له‌مرۆه رێگه‌نادرێت ده‌رمان به‌بێ كوالێـتى كۆنترۆڵ بهێندرێت بۆناو هه‌رێم.
بۆئه‌مه‌ش بۆبریارداروه له 1-8-2012 وه تیمه‌كان له‌نێو كوردستان ده‌ست به‌پشكنینى كۆگا و ده‌رمانخانه‌كان بكه‌ن. له‌به‌شێكى تر‌ى كۆبونه‌وه‌كه وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه كرد
كه‌له‌ئێستادا 80% ده‌رمانه‌كانمان له‌رێگه‌ى عێراقه‌وه دێت، كه پێویسته له‌كوالێت ده‌رچوبێت.
بریاره‌یشه دواى 3 مانگى تر خۆمان ده‌ست ده‌كه‌ین به‌تۆماركردنى ده‌رمان له‌هه‌رێم، و كارى كۆمپانیاكان رێك ده‌خێن بۆئه‌وه‌ى چیتر ده‌رمان به‌بێ پشكنین و لێكۆلێنه‌وه نه‌هێندرێت بۆناو هه‌رێم .
راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى