وه‌زیرى ته‌ندروستى
هه‌ر كۆمپانیایه‌كى بیانى بیه‌وێـت كاربكات پێویسته پابه‌ندى رێنمایى و یاساكانى هه‌رێمى كوردستان بێت
ئه‌مرۆ سێ شه‌مه 20-1-2015 له‌دیوانى وه‌زاره‌ت د.رێكه‌وت حمه‌ره‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستى پێشوازی له‌وه‌فدێكى كۆمپانیاكانى ده‌رمان وپێداویستى پزیشكى وولاتى یۆنان كرد
له‌دیدارێكدا باس له‌په‌یوه‌ندیه‌كانى نیوان هه‌ردوولاكرا به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تى پێشخستن و پته‌وكردنى زیاترى ئه‌م په‌یوه‌ندیانه بۆئه‌مه‌ش وه‌فدى میوان ئاماده‌یى خۆیان نیشاندا كه كۆمپانیاكانیان له‌بوارى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى له‌هه‌رێمى كوردستان كاربكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌وبواره بگونجێت.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زرى ته‌ندروستى راى گه‌یاند هه‌ر كۆمپانیایه‌ك بیه‌وێـت له‌هه‌رێمى كوردستان كاربكات پێویسته پابه‌ندى یاسا‌و رێنمایه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وله‌چوارچێوه‌ى یاساكانى حكومه‌تى هه‌رێم بێت و له‌وپێناوه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پێشوازى له‌وكۆمپانیایانه ده‌كه‌ین و هه‌ماهه‌نگ و هاوكارى ده‌بین.