وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

پیرۆزە لە پەرستارانی کوردستان


پیرۆزە لە پەرستارانی کوردستان پەرستارانی خۆشەویست ... ئەمڕۆ 12-5 ڕۆژی جیهانی پەرستارانە ، ئەو یادەی لە هەموو ووڵاتان بەرز ڕادەگیرێت وەک وەفا و پێزانینێک بەرامبەر بەو خزمەتەی پەرستاران دەیبەخشن بە نەخۆش و هاووڵاتیان. زور خۆشحاڵین لەم بۆنەدا گەرمترین پیرۆز بایی ئاراستەی یەکە یەکەی پەرستارانی کوردستان بکەین و دەستی ماندوونەبوونیان دەگوشین ، زۆر سوپاسیان دەکەین کە هەمیشە لە هەموو ڕۆژگارەکان بە ڕۆژە سەختەکانیشەوە ، بەردەوام بوون لە دڵسۆزی و درێغیان نەکردووە لە ئەرکە مرۆییەکەیان و وەک فریشتەی سۆز ، خزمەتی ئەو هاووڵاتیانەیان کردووە کە پێوویستیان بە هاوکاری ئەوان بووە. بەشداری و ڕۆڵی ئێوەی خۆشەوویست ، هەمیشە ڕۆڵێکی بنەڕەتی و بەرچاوە هاوشانی خۆشک وبراکانتان لە کەرتی تەندروستی کە بەهەمووان تیمێکی تۆکمە و سەرکەوتوو پێک دەهێنن بۆ خزمەتی نەخۆش و بەڕێوەبردن و سەرکردایەتی چاودێری تەندروستی لە کوردستان . بەردەوام دەبین لە پاڵپشتی و داکۆکی لە مافەکانتان و ڕەخساندنی ژینگەی لەبارتر بۆ پێشخستنی زیاتری تواناکانی پەرستاری لە کوردستان. دووبارە پیرۆزە ڕۆژی پەرستاران ، هیوای ژیانێکی باشتر و داهاتوویەکی پڕشنگدار ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی