دوابه‌دوای كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی رۆژى دووشه‌مه 23-7-2012 كه تایبه‌ت به كۆنتڕۆلی ده‌رمان له هه‌رێمی كوردستان
ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
دوابه‌دوای كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی رۆژى دووشه‌مه 23-7-2012 كه تایبه‌ت به كۆنتڕۆلی ده‌رمان له هه‌رێمی كوردستان
به‌شێك له قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری كوالیتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆكراوه و به‌هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن هه‌بووه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌رباره‌ی هێنانی ده‌رمانی خراپ بۆ ناو هه‌رێم، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م لێدوانه ڕاده‌گه‌یه‌نین :
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێنماییه تازه‌كانی بۆ كۆنتڕۆڵی ده‌رمان پشت به كوالیتی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له عێراقی فیدرال ده‌به‌ستێت و بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌رچوون له پشكنینی كوالیتی كۆنتڕڵی ده‌رمانی عێراق به مه‌رج داده‌نێت بۆ هه‌ر ده‌رمانێك كه له‌سنوره هاوبه‌شه‌كانه‌وه بێته ناوهه‌رێمی كوردستان ، هه‌روها سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم دێت له ڕووی كوالیتییه‌وه ده‌رمانی باشن و تاوه‌كو ئێستا هیچ گرفتێكی كواڵیتی له‌و ده‌رمانانه له هه‌رێم تۆمارنه‌كراوه .
به‌ڵام هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه له به‌شه‌كانی تری عێراقه‌وه هێندراونه‌ته ناو هه‌رێم كه به كوالیتی كۆنترۆڵی ده‌رمان تێپه‌ڕنه‌بوونه و ده‌رمانی ژێر ستانده‌ر بوونه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی كۆنتڕۆڵی ده‌رمان له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه .
ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى 24 /7/2012