وەزارەتی تەندروستی - حکومەتی هەرێمی کوردستان

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌پزیشكى پسپۆرى شارى هه‌ولێر كۆبووه‌

وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌پزیشكى پسپۆرى شارى هه‌ولێر كۆبووه‌


وه‌زیرى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌پزیشكى پسپۆرى شارى هه‌ولێر كۆبووه‌
به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربون له‌ كێشه‌و گرفته‌كانى پزیشكان پێش نیوه‌رى ئه‌مرۆ 27-9-2011 له‌هۆلى دیوانى وه‌زاره‌ت . د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشكانى پسپۆرى نه‌خۆشخانه‌كانى شارى هه‌ولێر كۆبوه‌.
له‌سه‌تایى كۆبونه‌وه‌كه‌ وه‌زیرى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌ رۆڵ و ئه‌ركى پزیشكان كرد به‌تایبه‌ت له‌خزمه‌ت كردنى هاوڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆش له‌ كاتى سه‌ردانى كردنیان بۆنه‌خۆشخانه‌كان.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ د.تاهیر هه‌ورامى وه‌زیرى ته‌ندروستى باسى له‌ پیشه‌ى پزیشكى كرد ئه‌وه‌شى پێ راگه‌یاندن پێویسته‌ پزیشكان به‌ هه‌ستكردن به‌ لێپرسراویه‌تى پابه‌ندى كاته‌كانى ده‌وام كردنیان بن بۆئه‌وه‌ى بۆشایى له‌نه‌خۆشخانه‌كان دروست نه‌بێت و خزمه‌ت گوزاریه‌كانى كه‌رتى ته‌ندروستى به‌رده‌وام پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان بكرێت.
پاشان پزیشكانى ئاماده‌یى كۆبونه‌وه‌كه‌ چه‌ندین تێبینى و پێشنیاریان خسته‌ روو به‌ئامانجى دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌ى گونجاو بۆنه‌هێشتنى كه‌م وكورى پێویستیه‌كانى نه‌خۆشخانه‌كان له‌گه‌ڵ دیارى كردنى زیاترى كاته‌كانى ده‌وام و پیشه‌ى پزیشكان.
ڕاگه‌یندنى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى